Accessibility links

پاتریک مکهێنری کۆماری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەڵێت هەوڵی دووبارە هەڵبژاردنەوەی نادات


پاتریک مکهێنری
پاتریک مکهێنری

یاسادانەری کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پاتریک مکهێنری کە وەکو سەرۆکی کاربەڕێکەری ئەنجومەنەکە خزمەتی کردووە، ڕایگەیاند هەوڵی دووبارە هەڵبژاردنەوەی نادات.

مکهێنری لە بەیاننامەیەکدا وتی " لە کۆتایی ئەم خولەمدا لە کۆنگرێس خانەنشین دەبم. ئەمە بڕیارێک نییە بە ئاسانی دابێتم، بەڵام باوەڕم وایە وەرزێک هەیە بۆ هەمووشتێک و بۆ من ئەم وەرزە کۆتایی هاتووە."

لە مانگی 10 دا دوای ئەوەی گروپێکی بچووکی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا سەرۆکی ئەو کاتەی ئەنجومەنەکە کێڤن مککارتییان دوورخستەوە، مکهێنری کۆماریی وەکو سەرۆکی کاربەڕێکەری ئەنجومەنەکە دەستنیشانکرا. دواتر بۆ چەند هەفتەیەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکەی کرد تاوەکو لە کۆتاییدا یاسادانەرانی ئەنجومەنەکە مایک جۆنسنییان هەڵبژارد وەکو سەرۆکی نوێی کۆنگرێس.

مکهێنری سەرۆکی کۆمیتەی خزمەتگوزارییە داراییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانە و لە ساڵی 2005 ەوە ئەندامە لە کۆنگرێسدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG