Accessibility links

عەباس ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی فەڵەستین بەبێ بەشداریکردنی ئۆرشەلیم ڕەت دەکاتەوە


سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس
سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس

سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی فەڵەستینی بەبێ بەشداریکردنی ئۆرشەلیم ڕەت کردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئیسڕائیل داواکانی بۆ بەشداریکردنی ئۆرشەلیم لە هەڵبژاردنەکانی فەڵەستیندا ڕەت کردەوە.

عەباس وتی ڕۆژی پێنچشەممە نامەیەکی لە ئیسڕائیلەوە پێگەیشتووە و تیایدا ئاماژە بەوە دراوە هیچ حکومەتێکی ئیسڕائیلی بوونی نیە تاوەکو بڕیار لەسەر ئەوە بدات ڕێگە بە فەڵەستینیەکانی شاری ئۆرشەلیم بدرێت بەشداری هەڵبژاردنەکانی فەڵەستین بکەن یاخود نا.

عەباس لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتی فەڵەستینیەکاندا لە ڕام اللە وتی " ئەمە دەقی نامەکەی ئیسڕائیلە: داوای لێبووردن لە دراوسێ ئازیزەکانمان دەکەین ئێمە ناتوانین هیچ وەڵامێکتان بدەینێ لەسەر ئۆرشەلیم، هۆکارەکەی ئەوەیە حکومەتێکمان نیە بڕیاری لەسەر بدات."

عەباس وتی " ئێمە ( ئیسڕائیل ) سەرقاڵی هەڵبژاردنەکانین، کە سەرقاڵی هەڵبژاردنەکانیش بین واتە هیچ حکومەتێک کار ناکات تاوەکو هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچن و حکومەتێکی دیکە پێک دەهێندرێت وەکو هەمیشە، وتیان ئەوە وەڵامەکەمانە و هیوادارین قەناعەتی پێبکەن."

بزوتنەوەی حەماس بایکۆتی کۆبوونەوەکەی کرد و دەڵێت نایەوێت هەڵبژاردنەکان دوابخرێت.

لە ناوەڕاستی شاری ڕام اللە شدا سەدان کەس خۆپیشاندانیان کرد و داوایان کرد هەڵبژاردنەکان دوانەخرێت.

عەباس بیانووەکانی ئیسڕائیلی ڕەت کردەوە و وتی " کەس ناتوانێت بە ئێمە پێبکەنێت و ئەمە قسەی بێ مانایە و ناکرێت قبوڵی بکەین و ناکرێت ڕێگەی پێبدەین و ناکرێت بەسەرماندا تێپەڕ ببێت چونکە قسەی بێ مانایە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG