Accessibility links

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب پابەندن بە چارەسەری دوو دەوڵەتەوە بۆ پرسی فەڵەستینیەکان


وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە کۆتایی کۆبوونەوە بەپەلەکەی ڕۆژی دووشەممەدا پابەندبوونی خۆیان بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ پرسی فەڵەستینیەکان دووپات کردەوە، ئەمەش لە پێناو گەیشتن بە ئاشتیەکی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لە بەیاننامەیەکدا لە کۆتای کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە " ئەنجومەنەکە جەختی لە پابەندبوونی وڵاتانی عەرەبی بە چارەسەری دوو دەوڵەت کردۆتەوە کە تیایدا دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین هەبێت لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی."

لە بەیاننامەکەدا دەڵێت وەزیرانی وڵاتانی عەرەبی " هەر پڕۆژە و هەنگاوێکی تاکلایەنەی ئیسڕائیل ڕەت دەکەنەوە."

هەروەها جەختیان لە پابەندبوونیان کردۆتەوە بۆ پشتیوانیکردنی مافەکانی گەلی فەڵەستین و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی خاوەن سەروەری فەڵەستین.

کۆبوونەوە بەپەلەکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە زانکۆی عەرەبیە لە قاهیرە بە ڕابەرایەتی میسڕ بەڕێوەچوو، زیاتر لە 10 وەزیریش بەشدارییان تێدا کرد، هەریەک لە میسڕ و ئەردەن دەستپێشخەرییان کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە.

بەپێی بەیاننامەکە مەبەست لە کۆبوونەوەکە " دڵنیابوونەوە بووە لە هەڵوێستی عەرەب لەسەر پشتیوانیکردنی پرسی فەڵەستینیەکان و مافەکانی گەلی فەڵەستین."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG