ڕۆژنامه‌یه‌کی ناوداری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکا CIA هێرشی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی له پاکستان ڕاگرتووه، ئه‌وانه‌ی میلیتانه ئاسـت نزمه‌کانی پێ ده‌کرێنه ئامانج، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێک بۆ چاککردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا.
ڕۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمزی ڕۆژی هه‌ینی له زاری چه‌ند به‌رپرسێکی ئهمهریکایییهوه ناوی نه‌هێنان به ڕۆژنامه‌که‌یان گوتووه ئه‌م ڕاگرتنه ناڕاگهیهندراوهی CIA به مه‌به‌سـتی باشـکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانه له‌گه‌ڵ پاکسـتان پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک ڕووداوی کوشـنده په‌یوه‌ندیـیه‌کان خراپ تێـکچوون، له‌وانه هێرشه‌که‌ی مانگی یازده‌ی ناتۆ ئه‌وه‌ی تیایدا 24 سه‌ربازی پاکسـتانی کوژران.
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت ڕاگرتنی هێرشه‌کان بۆ ماوه‌ی 6 هه‌فته له کاتێکدایه که به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما له وتووێژ توندایه ده‌رباره‌ی داهاتووی کاره‌کانی CIA به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان له پاکستان.
ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت له‌وه‌تای ساڵی 2004 ه‌وه هێرشه‌کانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی ده‌یان کارگێڕ و سه‌دان چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی توڕه‌بوونی زۆرێک له پاکستانیـیهکان.
لۆس ئه‌نجلس تایمز له زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکاوه ده‌ڵێت هێرشه ئاسمانیـیه‌کان " ئاکامی پێچه‌وانه‌ی هه‌بووه" ، چونکه ئه‌وانه‌ی ده‌کوژرێن به ئاسانی شوێنه‌کانیان پـڕدهکرێنهوه.
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت پاکستانیـیهکان ده‌ڵێن ئه‌و زیانه گیانیـیانهی به خه‌ڵـکی سیڤیل له ئاکامی ئه‌و هێرشانه ده‌گات بووته هۆی ناسه‌قامگیری حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک ئاسف عه‌لی زه‌رداری که هاوپه‌یمانێـکی ئه‌مه‌ریکایه.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت هه‌ندێک په‌رپرسی موخابه‌رات داوا له CIA ده‌که‌ن رۆڵی نیمچه له‌شـکری خۆی که‌مبکاته‌وه و سه‌نگی بخاته‌وه سه‌ر کاری موخابه‌راتی. ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت به‌رپرسان پێشنیازیان کردووه ئه‌و کارانه ڕاده‌ستی به‌شی ئۆپهڕاسێۆنه هاوبه‌شه‌کان له پـنتاگۆن بکرێن که فڕۆکه‌ی خۆیان به‌کارده‌هێنن و ئۆپه‌راسێۆنی دژه تێرۆری نهێنی له یه‌مه‌ن و سۆماڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.