Accessibility links

شەمەندەفەرێکی سەرنشین لە پاکستان لەسەر هێڵەکەی لایداوە و لانیکەم 30 کەس گیانیان لە دەستداوە


کەناڵی ناوخۆیی جیۆ لە زاری بەرپرسانی پاکستانەوە بڵاویکردەوە شەمەندەفەرێکی سەرنشین لە باشووری پاکستان لە هێڵەکەی خۆی لایداوە و لە ئەنجامدا لانیکەم 30 کەس گیانییان لە دەستداوە و زیاتر لە 80 کەسی دیکە بریندار بوون.

نزیکەی 10 فارگۆنی شەمەندەفەرەکە لەسەر هێڵە ئاسنینەکە لایانداوە، ڕووداوەکە لە ناوچەی ناوابشای هەرێمی سندی باشووری پاکستان ڕوویداوە.

کەناڵی جیۆ ئاماژەشی بەوەدا هەندێک لە سەرنشینەکان هێشتا لە ناو فارگۆنەکاندا گیرییان خواردووە و ئەوانی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان. خزمەتگوزارییەکانی شەمەندەفەر لە ناوچەکانی ناو هەرێمی سند ڕاگیراون و تیمەکانی فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەکە کراون.

ڕووداوەکانی شەمەندەفەر لە پاکستان شتێکی باون و سیستمەکانی هێڵە ئاسنینەکان کۆن بوون، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی پاکستانیش چەندین ساڵە هەوڵ دەدەن بودجەی تەواو دابین بکەن بۆ نوێکردنەوەی هێڵە ئاسنینەکان، ئەوەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی دەستپێشخەری ژێرخانی ڕێگاوبانی چیندا.

لە ساڵی 2021 دا بەهۆی لادانی شەمەندەفەرێکەوە لەسەر هێڵەکەی لە سیند، 56 کەس گیانییان لە دەستدا و زیاتر لە 100 کەسی دیکە بریندار بوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG