کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن ئه‌وان خه‌ڵـکیان ده‌سـتگیرکردووه به گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیـیان به مه‌سه‌له‌ی هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـک له ناوچه‌ی تایمز سـکوێری شـاری نیویۆرک.
کاربه‌ده‌سـتان نه‌یانویست ناوه‌کان ئاشـکرا بکه‌ن، به‌ڵام گوتیان به لایه‌نی که‌م یه‌ک که‌سیان له شاری که‌راچی باشوری پاکسـتان ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سـتگیرکردووه. ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه هاوڕێی فه‌یسه‌ڵ شـازاده، ئه‌و ئه‌مه‌ریکیـیه به ڕه‌چه‌ڵه‌ک پاکسـتانیـیه‌ی به هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌که‌ی نیویۆرک تاوانبارکراوه.