Accessibility links

پاکستان کوژرانی سێ چەکداری ڕادەگەیەنێت لە پێکدادانێکدا لە سنووری کشمیر


پاکستان وتی بەهۆی پێکدادانێکەوە لەسەر سنووری هەرێمی کشمیری جێناکۆکی لەسەر سێ سەربازی کوژراون، بەڵام هیندستان ڕەتی کرەوە پێنج لە سەربازەکانی لەو پێکدادانەدا کوژرابێتن.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی پاکستان جەنەڕاڵ ئاسف غەفوور وتی سێ سەربازی پاکستان و پێنج سەربازی هیندستان کوژراون لەکاتێکدا هێزەکانی هیندستان دەستیان کردووە بە تەقەکردن لەسەر سنووری کشمیر لە شوێنێکدا کە ناسراوە بە خاڵی چاودێریکردن.

وتیشی " پێکدادانەکان بەردەوامن."

وتەبێژی سوپای هیندستان ئەوەی ڕەت کردەوە و وتی " هیچ کەس نەکوژراوە و ئەوە هەواڵێکی ناڕاستە."

سوپای هیندستان لە بەیاننامەیەکدا وتی لە کاتژمێر حەوتی بەیانیەوە بە کاتی ناوخۆ پاکستان ڕێکەوتنی ئاگربەستی نێوان دوو وڵاتەکەی پێشێلکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG