Accessibility links

پاکستان مەشق لەسەر هەڵدانی موشەکی باڵیستیکی دەکات

وتەبێژی سوپای پاکستان وتی بە سەرکەوتوویی مەشقێکی هەڵدانی موشەکی باڵیستیکیان ئەنجامداوە لەکاتێکدا کە گرژییەکان لەگەڵ هیندستان سەبارەت بە کشمیری جێناکۆکی لەسەر لە زیادبووندایە.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی پاکستان جەنەڕاڵ ئاسف غەفوور وتی " پاکستان بە سەرکەوتوویی مەشقی هەڵدانی موشەکی گزنۆی ئەنجامداوە کە دەتوانێت زۆرێک لە جۆرەکانی کڵاوەی ناوەکیی هەڵبگرێت."

ئەم مەشقانەی پاکستان لەکاتێکدا دێن دوژمنایەتی نێوان پاکستان و هیندستان لە زیادبووندایە بەهۆی ئەوەی هیندستان ڕەوشی تایبەتی لە هەرێمی کشمیری جێناکۆکی لەسەر هەڵوەشاندەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG