Accessibility links

وەزیری تەندروستی پاکستان توشی پەتای کۆرۆنا بووە


وەزیری دەوڵەتی پاکستان بۆ کاروباری تەندروستی " زەفەر میرزا" ئەنجامی پشکنینەکەی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پۆزەتیڤ بووە، ئەمەش نوێترین وەزیری باڵای حکومەتی باکستانیە توشی ڤایرۆسەکە ببێت.

وەزیری دەرەوەی پاکستان مەحمود قوڕەیشی رۆژی هەینی رابردوو ئەویش توشبوونی خۆی بە ڤایرۆسەکە ڕاگەیاند.

هەردوو وەزیرانی پاکستانی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڵێن نیشانەکانی پەتاکە بە سووکی پـێوەیانەوە دیارە ، لە تویتێکدا وەزیری تەندروستی پاکستان رۆژی دووشەممە نوسیویەتی ئەو خۆی کەرەنتین کردووە.

پاکستان هەتا ئێستا 231 هەزار و 813 حاڵەتی تووشبوون و 4 هەزار و 762 کەس حاڵەتی مردن بە بە پەتاکەی تۆمارکردووە. سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئیمران خان ، سەپاندنی رێکاری توندی لەمەڕ پەتاکەی رەتکردووەتەوە و چەندان لە بەربەستەکان خاودەکاتەوە ، بەڵام فەرمانی داوەتە هاوڵاتیان ماسک بەکاربهێنن و هەروەها پەیڕەوی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی بکەن . زۆربەی هاوڵاتیان بە تایبەت لە نێوان هەژارەکاندا و شارە قەرەباڵغەکاندا ناتوانن پەیڕەوی دوورکەتنەوەی کۆمەڵایەتی بکەن.

حکومەتی پاکستانی بە سەدان بازاڕی لە سەرانسەری وڵات داخستوە، لەو شوێنانەی ژمارەیەکی زۆر لە تووشبووان بە ڤایرۆسەکەیان تێدا تۆمارکراوە.

سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG