Accessibility links

پاکستان کارەبای زیاتر لە ئێران دەکڕێت


وەزارەتی دارایی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وڵاتەکە بە نیازە کارەبای زیاتر لە ئێرانی دراوسێی بکڕێت.

بڕیارەکە لە کۆمیتەی هەماهەنگی ئابووریدا دراوە کە وەزیری دارایی پاکستان ئیشاق دار سەرۆکایەتی دەکات.

پاکستان کە پێویستی بە وزەیەکی زۆر هەیە و پێشتر گرێبەستی کڕینی کارەبای لەگەڵ تاراندا هەبووە، ئەوەش بەمەبەستی دابینکردنی کارەبای پێویست بۆ هەرێمەکانی سەر سنوورەکانی، بە تایبەتی بۆ پڕۆژەکانی بەندەری گوادار کە چین پشتیوانییان لێدەکات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG