پولیسی پاکستان ده‌ڵیت ئوتوبوسێک به هۆی گرفتی تکنیکی له سه‌ر رێگایه‌کی کوێستانی باکوری ڕۆژئاوای وڵات تووشی کاره‌سات ده‌بێت، له ئاکامدا 22 که‌س له مسافران گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و 15 که‌سیش بریندارن. کاربه‌ده‌ستێکی پاکستان عه‌بدول وه‌کیل ده‌ڵیت ڕووداوه‌که یه‌کشه‌مه له ناوچه‌ی چیلاس له ڕێگای سکاردوو بۆ شاری ڕاوڵپه‌ندی ڕوویدا.
ئه‌و جۆره ڕووداوانه له نێو پاکستان دا زۆرن که شۆفێره‌کان گه‌لێکان ڕێ و شوێنی پارێزگاری له سه‌ر ئه‌و جاده خراپانه له‌به‌رچاوناگرن. مانگی ڕابردوو پاسێک که به خێرا ده‌ڕۆیی له جاده‌یه‌کی کوێستان که‌وته نێو ڕووبارێک له باکوری رۆژئاوای پاکستان و له ئه‌نجامدا 24 مسافر گیانیان له ده‌ستدا.