Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە پاکستان 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 15 کەسی دیکە برینداربوون


بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان لانی کەم چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 15 کەسی دیکە برینداربوون.

پۆلیس وتی بۆمبەکە لە ئوتومبێلێکدا چێندراوە کە لە پارکێکدا لە دەرەوەی کۆلیجێک لە ناوەڕاستی کوێتا ڕاگیرابوو، بە تایمەر تەقێندراوەتەوە.

بەشی تەندروستی کوێتای پایتەختی هەرێمی بلوچستان لە بەیاننامەیەکدا ژمارەی قوربانییەکانی پشتڕاست کردەوە. تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە.

زۆر کات گروپە چەکدارییەکان لە بلوچستان هێرش دژی هێزەکانی ئاسایشی پاکستان و هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجام دەدەن.

گروپی چەکداری جیاخوازی بالوچ و تاڵیبانی پاکستان زۆرجار بەرپرسیارێتی توندوتیژییەکان ڕادەگەیەنن، بەرپرسانی وڵاتەکە دەڵێن تاڵیبانی پاکستان کە ناسراون بە گروپی تەهریکی تاڵیبان پاکستان، لە ئەفغانستانەوە سەرپەرشتی چالاکییەکانی دژ بە پاکستان دەکەن.

بەهۆی کردەوە خۆکوژیی و هێرشە تیرۆریستیەکانی تاڵیبانی پاکستانەوە کە لەم ساڵانەی ڕابردوودا ئەنجامیداون، هەزاران پاکستانی و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش کوژراون.

لە سەرەتای مانگی ڕابردوودا ڕێکەوتنی ئاگربەستی نێوان تاڵیبانی پاکستان و حکومەتی پاکستان ماوەکەی بەسەرچوو، بەڵام تاڵیبانی پاکستان ڕەتی کردەوە ماوەکە درێژ بکاتەوە، بەرپرسانی پاکستانی تۆمەتبار کرد بەوەی مەرجەکانی ڕێکەوتنەکەیان پێشێلکردووە. لەو کاتەشەوە گروپەکە هێرشەکانی بۆ سەر پۆلیس و هێزە سەربازییەکانی پاکستانی دەستپێکردۆتەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی نزیک سنووری ئەفغانستان.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG