سه‌رۆکی پاکسـتانی ئاسف عه‌لی زه‌رداری ده‌ڵێت کوشـتنی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن، هه‌ڵمه‌تێـکی هاوبه‌ش نه‌بووه له‌گه‌ڵ وڵاته‌که‌یدا، به‌ڵام ده‌یه‌ها سـاڵی هاوکاری له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بووه مایه‌ی بنبڕکردنی ئه‌و مه‌ترسیـیه له‌سه‌ر جیهانی شـارسـتانیدا.
له بابه‌تێـکدا که له واشنتن پـۆست بڵاوبۆته‌وه به‌ڕێز زه‌رداری باسی کرد له ڕه‌خنه‌کانی دژ پاکسـتان که ده‌ڵێن به توندی به‌ره‌نگاری تێرۆریسـتان نه‌بوونه‌ته‌وه، وه گوتی وڵاته‌که‌ی ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین قوربانی تێرۆرزم بێت.
گوتیشی دوابه‌دوای کوشـتنی بن لادن شه‌ڕی دژ ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵـکانی بێ تاوان ده‌که‌نه ئامانج هێشـتا ته‌واو نه‌بووه.
له پاکسـتان هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ره تێرۆریسـتی داواکراوی جیهانیان دۆزیـیه‌وه و کوشتیان و هه‌واڵه‌کان بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی زۆربه‌ی دانیشـتوان و حکومه‌تی ئه‌و وڵاته که سـست بوون له تێبینی‌دان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.