Accessibility links

لە دوو هێرشدا چەند چەکدارێک 7 بەرپرسی گومرگ لە ڕۆژئاوای پاکستان دەکوژن


بەرپرسان دەڵێن چەند چەکدارێکی نەناسراو لە ڕۆژئاوای پاکستان دوو ئەفسەری گومرگییان کوشتووە، ئەوەش دوابەدوای کوشتنی پێنج بەرپرسی گومرگ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەو ناوچەیەدا.

هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی دوو هێرشەکەیان ڕانەگەیاندووە، پۆلیسیش دەڵێت لێکۆڵینەوە دەکەن.

ئاسایشی ئەو ناوچانەی پاکستان کە سنوورییان بە ئەفغانستانەوە هەیە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا خراپتر بووە، هەندێک لە هێرشەکان لەو ناوچانەدا لەلایەن گروپی چەکداریی تاڵیبانی پاکستانەوە ئەنجام دراون، ئەو هێرشانەش زیاتر بوون و زۆرکار هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەکەنە ئامانج.

جێگری سەرۆکی پۆلیسی ناوچەکە محەمەد عەدنان وتی " بەرپرسانی گومرگ بۆ پشکنینەکان لەوێ بوون کاتێک چەند چەکدارێکی نەناسراو دەستییان کردووە بە تەقەکردن." وتیشی دوو کەس بریندار بوون و ناوچەکەش کە دەکەوێتە سەر ڕێگایەکی خێرا دەورەدراوە.

وتی " سێ ڕۆژ لەمەوبەر، پێنج بەرپرسی بەشی گومرگ بە ئەفسەرێکیشەوە لە تەقەکردنێکدا لە هەمان ناوچەدا کوژران و هێرشبەرەکانیش هەڵاتن."

زیادبوونی هێرشەکان گرژی خستووەتە نێو پەیوەندییەکانی نێوان پاکستان و بەڕێوبەرایەتییەکەی تاڵیبانی فەرمانڕەوای ئەفغانستانەوە.

پاکستان دەڵێت چەکدارەکان خاکی ئەفغانستانییان بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر پاکستان، هەروەها داوای لە تاڵیبان کردووە کارێک لەوبارەیەوە بکات و مانگی ڕابردوو هێرشی ئاسمانی کردە سەر خاکی ئەفغانستان.

تاڵیبان ڕەتی کردووەتەوە ڕێگەیدابێت خاکی ئەفغانستان بۆ گروپە چەکدارییەکان بەکارهێندرا بێت و وتی کێشەکانی ئاسایشی پاکستان کێشەی ناوخۆی ئیسلامئابادن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG