به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگیری پاکستانی ده‌ڵێن، له ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکه‌ی بێفرۆکه‌وانی گومان لێکراوی ئه‌مه‌ریکادا له ناوچه خێڵه‌کیه‌کانی سنوری ئه‌فغانستان 4 ملیتان کوژراون که‌سێکی دیکه‌ش بریندار بووه.
به‌رپرسان ده‌ڵێن فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌که چه‌ند مووشه‌کێکی گرتووه‌ته کۆمه‌ڵێک خانووبه‌ره له ناوچه‌ی وه‌زیرستانی باشور.
کاربه‌ده‌ستان ده‌شڵێن ئامانجی ئه‌و هێرشه چه‌کداره‌کانی سه‌ربه ( مه‌وله‌وی نه‌زیری ڕێبه‌ری تاڵیبان بووه که به‌رپرسیاره له‌و هێرشانه‌ی که له سنوری ئه‌فغانستانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه نوێترین هێرشه له زنجیره هێرشه‌کانی به فرۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان ئه‌نجام ده‌درێن و ئامانجی تووندڕه‌وه‌کانه له ناوچه سنوری‌یه‌کان .
ڕۆژی هه‌ینی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا له نزیک شارۆچکه‌ی ( میران شاه) له ناوچه‌ی خێڵه‌کی وه‌زیرستانی باکور بوو به هۆی کوژرانی 4 چه‌کدار.