Accessibility links

بەرپرسان دەڵێن زیاتر لە 1000 حاجی لە حەجی ئەم ساڵدا گیانییان لە دەستداوە


بەرپرسان ڕۆژی یەکشەممە وتییان لە ماوەی حەجی ئەم ساڵدا زیاتر لە 1000 کەس گیانییان لە دەستداوە، ئەمەش لە کاتێکدا کە حاجییان ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما بوونەوە لە عەرەبستانی سعودیەدا.

بەپێی دوو بەرپرس لە قاهیرەی پایتەختی میسڕ، زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانەی گیانییان لە دەستداوە خەڵکی میسڕ بوون. بەرپرسان دەڵێن میسڕ مۆڵەتی کارکردنی لە 16 نوسینگەی گەشت سەندووەتەوە لەسەر ئەوەی کە یارمەتی حاجییە مۆڵەت پێنەدراوەکانییان داوە بچن بۆ سعودیە.

سعودیە لێدوانی لەسەر حاڵەتەکانی گیان لە دەستدان نەداوە لە ماوەی حەجدا.

حکومەتی میسڕ مردنی 31 حاجی مۆڵەت پێدراوی ڕاگەیاند کە لە ماوەی حەجی ئەم ساڵدا گیانییان لە دەستداوە، وتیشی نەخۆشی درێژخایەنییان لەگەڵدا بووە، بەڵام ژمارەیەکی فەڕمی نەدا لەسەر حاڵەتەکانی دیکەی گیان لە دەستدان.

بەڵام بەرپرسێکی حکومەتی میسڕ وتی لانیکەم 630 هاووڵاتی میسڕی دیکە لە ماوەی حەجدا گیانییان لە دەستداوە. دیبلۆماتکارێکی میسڕیش وتی زۆربەی ئەوانەی گیانییان لە دەستداوە لە سعودیە بە خاک سپێردراون.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG