Accessibility links

ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی تاوتوێی گرتنەبەری ڕێوشوێن دژی سوریا دەکات


ئەندامانی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی تاوتوێی پێشنیارێک دەکەن بۆ نەهێشتنی مافەکانی سوریا لە ڕێکخراوەکەدا کە بنکەکەی لە لاهایە، ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ ئەنجامی ئەو ڕاپۆرتەی کە تیایدا هاتووە هێزەکانی حکومەتی سوریا چەند جارێک گازی ژەهراوییان لە شەڕی ناوخۆی سوریادا بەکارهێناوە.

هەریەک لە ئەمەریکا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا لەنێو ئەو 47 وڵاتانەدان کە ئەم پێشنیارەیان کردووە بۆ ڕێکخراوەکە.

لەلای خۆیانەوە سوریا و ڕوسیای هاوپەیمانی چەند جارێک ڕەتیان کردۆتەوە چەکی کیمیایی لە شەڕی ناوخۆی سوریادا بەکارهێندرابێت.

لە نوسراوی پێشنیارەکەدا هاتووە دەڵێت دوای ئەوەی لە ساڵی 2013 دا سوریا بووە ئەندام لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی،" سوریا شکستی هێناوە لە ئاشکراکردنی سەرجەم چەکە کیماییەکانی و لەناوبردنیان."

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و تیمەکانی سەر بە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییدا هاتووە هێزەکانی حکومەتی سوریا گازی سارین و بەرمیلە کلۆرییان بەکارهێناوە لە هێرشەکانیاندا لە نێوان ساڵەکانی 2015 بۆ 2018 و هەزاران کوژراو و بریندار هەبوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG