دادگای مافه‌کانی مرۆڤ له یه‌کێتی ئه‌وروپا داوایه‌کی بۆ سه‌رله‌نوێ دادگایی کردنه‌وه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕه‌ت کردۆته‌وه.
عومه‌ر گونه‌ش پارێزه‌ری عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌ڵێت هێشتا بڕیاری کۆتایی دادگای پێنه‌گه‌یشتووه به‌ڵام ده‌شڵیت ئه‌گه‌ر واش بێت و ئه‌و داوایه ڕه‌ت کرابێته‌وه ڕێگه‌ی تری یاسایی له به‌رده‌ستدا هه‌ن بۆ جارێکی تر تێهه‌ڵچونه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان ده‌خیلی شه‌مۆ سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر دۆزی یاسایی دۆسێی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، پارێزه‌ر گونه‌ش ده‌ڵێت پێی وانییه کاریگه‌ریـیه‌کی ئه‌وتۆی هه‌بێت چونکه مه‌سه‌له‌که به‌ستراوه‌ته‌وه به باری سیاسیه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:38 خوله‌که.