دوای سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیه‌که‌ی بۆ شـاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه 1 ی کانونی یه‌که‌م جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ڕێـگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل گه‌یشـته شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
له فڕۆکه‌خانه هه‌ر یه‌ک له مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ک له به‌رپـرسـانی حکومی له پـێشـوازی جۆ بایدن و شـاند‌ی یاوه‌ریدا بوون.
بایدن له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌غدا که پـێشـتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی کۆبـبۆوه، ئه‌مڕۆش له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم کۆبۆوه. باس له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق و هه‌رێمی کوردسـتان کرا له دوای کشـانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا که دوا مانگی سـاڵی 2011 یه و ڕێـکه‌وتنێـکی دوو قۆڵی هه‌ردوولای ئه‌مه‌ریکایی و عێراقی له‌و باره‌یه‌وه مۆرکراوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 30 ی یازده جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له شـاری به‌غدا ڕایگه‌یاندبوو که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پابه‌نده به به‌ڵێنی کشـانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی له عێراق له کۆتایی ئه‌مسـاڵدا، به‌مه‌ش هه‌ردوولا قۆناغێـکی تازه له په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان ده‌سـتپـێـده‌کات.
سه‌ردانه‌که‌ی بایدن بۆ هه‌ولێر ته‌واوکه‌ری سه‌ردانه‌که‌ی بوو بۆ عێراق و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت لێره‌وه به‌ره‌و وڵاتی تورکیا به‌ڕێبکه‌وێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:14 خوله‌كه.