تاوانی ژینوساێدی هه‌ڵه‌بجه به زۆر له‌سه‌ر گه‌لی کورد به گشتی و هه‌ڵه‌بجه به تاێبه‌ت که‌وت و هه‌میشه ده‌بیستین هه‌رچی له پێناوی ئه‌و شاره‌دا ووتراوه که ده‌کرێت هه‌ر به‌ڵێن بوه و هیچ شتێک ئه‌نجام نه‌دراوه. ئاخۆ چی ده‌بێ بکرێت که نه‌کراوه؟
عومه‌ر موحه‌ممه‌د به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی چاک له کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بێگومان من پێم وایه شت کراوه بۆ هه‌ڵه‌بجه، بۆ نمونه هه‌م بۆ که‌س و کاری هه‌ڵه‌بجه‌ش شت له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌نجام دراوه، ئه‌گه‌ر بڵێت هیچ نه‌کراوه، نه‌خێر ڕاست نییه. له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به لایه‌نی که‌مه‌وه موچه‌یه‌ک دابین کراوه بۆ که‌س و کاری قوربانیانی کیمیابارانی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه وه بۆ شه‌هیده‌کانی وه چه‌ند جارێک برینداره‌کانی براون بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له ڕاستیدا نه موچه دانه‌که ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه وه نه چاره‌سه‌رکردنی برینداره‌کانیش، به پێ یاساکانی ژینوساێد ده‌وڵه‌تی عێراق له‌وانه به‌رپرسیاره.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 25:30 خوله‌که