Accessibility links

نرخی نەوت لە پاش مشتومڕەکانی وڵاتانی ڕێکخراوی OPEC بڕی 1 دۆلار بەرز دەبێتەوە


بەپێی بەڵگەنامەیەک بە هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی کە لەسەر دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی کۆریای باشوور لە لایەن ئێرانەوە دروستبووە و هەروەها دوای ئەوەی دەرکەوت کە گروپی OPEC+ لە مانگی دوودا لەوانەیە بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکاتەوە لە ڕۆژی سێشەممەدا نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بەرز بۆوە.

مامەڵەی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی سێ 86 سەنت بەرزبۆوە و گەیشتە 51.95 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی وێست تەکساس ئینترمیدیەت بۆ مانگی دوو گەیشتە 48.51 دۆلار کە 89 سەنت بەرزبۆتەوە.

پاش ئەوەی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی کە بە OPEC+ ناسراون، نەیانتوانی ڕێکبکەون لەسەر گۆڕانکارییەکان لە بەرهەمهێنانی نەوتی مانگی دوودا،هەردوو گرێبەستەکە ڕۆژی دووشەممە زیاتر لە 1 % دابەزین.

عەرەبستانی سعودیە بە هۆی سنووردارکردن و داخستنی شوێنەکانەوە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤیرۆسی کۆرۆنا، دژی زیاتر بەرهەمهێنانی نەوتە، لە کاتێکدا ڕوسیا بە ئاماژەدان بە باشتربوونی داواکارییەکان بۆ نەوت داوای بەرهەمهێنانی زۆرتری نەوتی کرد.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی OPEC کە بەرواری 4 ی مانگی یەکی لەسەر بووە، گروپەکە خەریکی پێداچوونەوەن بۆ کەمکردنەوەی بڕی 500 هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا بۆ مانگی دوو، هەروەها بۆ سێ سیناریۆی تریش کە بریتین لەبەرهەمهێنانی جێگیر و بەردەوام یان زیادکردنی 500 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.

ئاڵۆزییەکان بە هۆی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی کۆریای باشوور لە لایەن وڵاتی ئێران وەک ئەندامێکی OPEC بەردەوامە و ئێران دەڵێت کە کوریای باشوور 7 ملیار دۆار قەرزارە بە وڵاتەکە.

بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە بە هۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆڤید- 19 دووبارە سنوورداکردن و داخستنی شوێنەکانی ڕاگەیاند.

کۆمپانیای فیچ سڵۆشێن گوتی کە "گەشەی داواکارییە کورتخایەنەکان بەهۆی سەر لە نوێ بەرزبوونەوەی COVID-19 لە سەرتاسەری ئەمریکای باکوور، ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست راوەستاوە و لەوانەیە لە چەند مانگی داهاتووشدا دابەزینەکان زیاتر قووڵ ببنەوە ." هەروەها گوتیشی" پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ هەر بەرمیلێک برێنت 53 دۆلار بێت."

XS
SM
MD
LG