Accessibility links

سەرۆک ئۆباما: بۆی هەیە کوشـتنکاریـیەکەی کالیفۆرنیا پەیوەندی بە تێرۆرزمەوە هەبێت


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت بۆی هەیە ئەو کوشتنکاریـیەی دوێنێ چوارشەممە لە کالیفۆرنیا کرا پەیوەندی بە تێرۆرزمەوە هەبێت، بەڵام هێشتا کاربەدەسـتان ڕاستیـیەکە نازانن. بەڵام دەشڵێت لەوانەشە پەیوەندی بە کارەکەیەوە یان هۆکاری دیکەوە هەبێت.

ئەمڕۆ پـێـنجشەممە لە ئۆفیسی ئۆڤاڵی کۆشکی سـپی، سەرۆک ئۆباما پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشـتیمانی، جەختی لەوەش کرد دەچنە بنجوبناوانی ئەوەی چی ڕوویداوە. داواشی لە خەڵکی کرد چاوەڕێ بکەن بەر لەوەی بڕیار بدەن.

سەرۆک ئۆباما گوتیشی زۆرێـک لە ئەمەریکایـیەکان هەست دەکەن هیچ شتێـک ناتوانرێت بکرێت لە بەرامبەر توندوتیژی بە کۆمەڵ، بەڵام هەر یەکەمان دەبێت لە بەشێـکدا ڕۆڵی خۆی ببینێت بۆ ڕێگەگرتن لەو جۆرە کوشتنکاریـیانە.

دواتر گوتی دەبێت قورسی بکەین کاری توندوتیژی بکرێت، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ناکرێت بە تەواوی ئەو مەترسـیە نەهێڵرێت.

XS
SM
MD
LG