سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وامده‌بێت له زیادکردنی گوشـاره‌کانی بۆ سه‌ر ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی.
سه‌رۆک ئۆباما له چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا که ڕۆژی هه‌ینی په‌خشکرا گوتی ئه‌مه‌ریکا گوشـاره‌کانی توندتر ده‌کات و سه‌یر ده‌کات بزانێت ئێران کاردانه‌وه‌ی چۆن ده‌بێت. به‌ڵام گوتیشی ئه‌م کاره به یه‌ک هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجامده‌درێت.
به‌ڕێز ئۆباما گوتیشی ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران تواناکانی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌وا ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی ناسه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵـدانی پـێشـبڕکێی خۆپـڕچهکـکردن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا.
ئه‌م لـێدوانانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CBS ی ئه‌مه‌ریکی له کاتێـکدا دێت که سه‌عید جه‌لیلی گه‌وره وتووێژکاری ناوه‌کی ئێران ده‌ڵێت چین له‌گه‌ڵ تاران له‌و خاڵه‌دا هاوڕایه که سزاکان چیتر سوودیان نیـیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ی له نێوان ئێران و ڕۆژئاوادا هه‌یه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایگه‌یاند که‌وا چین بهشـدارێـکی ته‌واوه له دانوسـتاندنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ تاووتوێـکردنی سه‌پاندنی سـزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.