سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ڕێـکه‌وتنی سه‌ر مه‌سه‌له‌ی قه‌رزه‌کان واژوو کرد که خه‌رجیـیه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه و ئاسـتی قه‌رزکردنی وڵاته‌که زیاد ده‌کات.
ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما ده‌سـتبه‌جێ سه‌وداکه‌ی مۆرکرد و کردیــیه یاسا پاش ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی سینات به 74 به‌رامبه‌ر 26 ده‌نگ په‌سه‌ندکرا، وه هه‌روه‌ها 10 کاتژمێر به‌ر له‌وه‌ی حکومه‌ت پاره‌ی به‌ده‌سـته‌وه نه‌مێنێت.
سه‌رۆک ئۆباما به ماوه‌یه‌کی کورت پاش ئه‌وه‌ی ڕێـکه‌وتنه‌که له ئه‌نجومه‌نی سینات په‌سه‌ندکرا له کۆشـکی سـپـی قسه‌ی کرد و ڕه‌خنه‌ی له یاسادانه‌ران گرت. گوتی ئه‌مه ته‌نها یه‌کێـکه له‌و کۆسـپانه‌ی به‌رده‌م باشـبوونه‌وه‌ی ئابوریـیه. گوتیشی پـێویستی نه‌ده‌کرد مه‌سه‌له‌که بگاته سه‌ر لێواری ڕوودانی کاره‌سات ئینجا یاسادانه‌ران پـێـکه‌وه کاری بۆ بکه‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه شه‌وی دووشه‌ممه یاسادانه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به 269 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 161 سه‌وداکه‌یان په‌سه‌ندکرد.