سه‌باره‌ت به هێرشه‌که‌ی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان بۆ سه‌ر چه‌ند ئامانجێـکی تورکیا سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕاگه‌یاندنێـکی ده‌رکرد و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی.
"وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به توندی سه‌رزه‌نشتی هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی دژی تورکیا ده‌کات که یه‌کێـکه له نزیـکترین و به‌هێزترین هاوپه‌یمانانمان. به ناوی گه‌لی ئه‌مه‌ریکاوه سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکاری قوربانیـیه‌کان و هه‌موو گه‌لی تورکیا ده‌که‌م."
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هاوکاریکردنی پته‌وی خۆی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکی به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌و ده‌مه‌ی کارده‌کات بۆ نه‌هێشـتنی هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆریسـتی په‌که‌که و هه‌روه‌ها به‌دیهێنانی ئاشـتی و ئارامی و خۆشـگوزه‌رانی بۆ هه‌موو خه‌ڵـکی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا. گه‌لی تورکیا وه‌کو هه‌موو گه‌لانی دیکه شایه‌نی ئه‌وه‌ن به ئاشـتی و ئارامی و سه‌ربه‌رزی بژین. هاوکاتی ئه‌وه‌ی گه‌لی تورکیا به‌ره‌و ئایندیه‌کی شایسته هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا وه‌کو هاوڕێ و هاوپه‌یمانێـک له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام بێت.