Accessibility links

سەرۆک ئۆباما: شەڕی ناوخۆی سوریا تەنها بە ڕۆیشتنی ئەسەد بە کۆتایی دەگات


سەرۆکی ئەمەریکا جارێکی دیکە داوایکرد بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دەسـتبەرداری دەسەڵات ببێت و دەڵێت شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە تەنها بە ڕۆیشتنی ئەسەد بە کۆتایی دەگات.

ڕۆژی پـێـنجشەممە لە پەراوێزی کۆنفرانسی هاوکاری ئابوری وڵاتانی ئاسیا- پاسفیک لە مانێلای پایتەختی فلپـین، سەرۆک ئۆباما گوتی داعش لەناونابرێت هەتا لە سوریا بە چارەسەرەیـیەکی سیاسی نەگەن، ئەمەش ناکرێت هەتا ئەسەد لە دەسەڵاتدا مابێت. گوتیشی خەڵکی سوریا چیتر بە ئەسەد قایل نابن لە پاش ئەو هەموو کوشتنکاریـیەی هێزەکانی ڕژێمەکەی لە دژی خەڵکی سیڤیل ئەنجامیانداوە.

پاشان گوتی مۆسکۆ و تاران داعش بە مەترسیـیەکی ڕاستەقینە دادەنێن، بەڵام هەوڵەکانی مۆسکۆ لە سوریا بۆ پشـتگیریکردنی ئەسەدە.

جێی ئاماژەیە هەتا ئێسـتا کۆمەڵی نێودەوڵەتی نەیانتوانیوە لەسەر چۆنیەتی کۆتایی‌هێنان بە شەڕی ناوخۆی سوریا ڕێکبکەون کە مەزەندە دەکرێت هەتا ئێسـتا بووبێتە مایەی کوژرانی زیاتر لە 250 هەزار کەس. وڵاتانی عەرەبی کەنداو و ڕۆژئاوا دەیانەوێت ئەسەد دەسـتبەرداری دەسەڵات ببێت، بەڵام ڕووسیا و ئێران لەگەڵ مانەوەی ئەسەدن.

XS
SM
MD
LG