Accessibility links

سەرۆک ئۆباما: 250 سەربازی دیکەی ئەمەریکا ڕەوانەی سوریا دەکەین


سەرۆکی ئەمەریکا براک ئۆباما ڕەزامەندی خۆی دەربڕیوە لەسەر ناردنی 250 سەربازی دیکەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ سوریا بە مەبەستی یارمەتیدانی هێزە خۆجێـیەکانی شەڕی داعش دەکەن.

سەرۆک ئۆباما ئەمڕۆ دووشەممە لە وتارێـکیدا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا جەختی لەوە کرد کە لە ئێسـتا مەترسیدارترین هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ڕۆژئاوا داعشە و گرنگە هەموو بەشداریەکی بەرچاویان هەبێت لە هاوپەیمانێتی دژی داعش بە هێرشی ئاسمانی چ لە عێراق یان سوریا یان پـشتیوانیکردن لە هێرشە ئاسمانیـیەکان یان مەشقپـێکردنی هێزە خوجێـیەکان لە عێراق و یانش دابینکردنی کۆمەکی مرۆیی.

پاشان سەرۆک ئۆباما باسی لە زیادکردنی یارمەتیـیەکانی ئەمەریکا بۆ هێزە عێراقی و سوریـیەکان کرد و گوتی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پـێشـکەشکردنی پـشـتیوانی زیاتر بۆ هێزە عێراقیـیەکانی شەڕی داعش دەکەن و هەروەها بڕیاری داوە پشـتیوانی زیاتر پـێشکەش بە هێزە خۆجێـیەکان لە سوریا بکرێن. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هەرچەندە ژمارەیەکی کەمی سەربازی هێزی تایبەتی ئەمەریکا لە سوریا هەن، بەڵام ڕۆڵێـکی گرنگیان بینیوە لە یارمەتیدانی هێزە خۆجێـیەکان لە شکستهێنان بە داعش. گوتیشی بۆیە لەسەر بنچینەی ئەو سەرکەوتنانە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ناردنی 250 سەربازی دیکەی ئەمەریکا بۆ سوریا

هەروەها سەرۆک ئۆباما جەختی لەوەش کرد هێزەکانی ئەمەریکا سەرکردایەتیکردنی شەڕەکە ناکەن، بەڵام یارمەتی هێزە خۆجێـیەکان دەدەن لە مەشق و ڕاهێنان.

بەم بڕیارەی سەرۆک ئۆباما ژمارەی سەربازانی ئەمەریکایی لە سوریا بۆ 300 سەرباز زیادەکات.

سەرۆک ئۆباما ڕەزامەندی دەدات لەسەر ناردنی 250 سەربازی دیکەی ئەمەریکایی بۆ سوریا
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:09 0:00

XS
SM
MD
LG