براک ئۆباما سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـرۆژه یاسایه‌کی واژووکرد که کۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پـێشووی حکومه‌ت ده‌هێنێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێـکی ئێجگار زۆر له زانیاری له باره‌ی په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فۆنیـیه‌کانه‌وه که پـێشـتر به مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له ڕوودانی هێرشی تێرۆرستی ده‌کران.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی یاسا نوێـیه‌که ئازادیـیه‌کانی سیڤیل و ئاسایشی نیشـتیمانیش ده‌پارێزێت. گوتیشی ده‌رکردنی یاساکه متمانه‌ی زیاتر به خه‌ڵکی ده‌دات له به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌کانی ئاسایشی نیشـتیمانیـیه‌وه.
سه‌رۆک ئه‌مه‌ریکا پـرۆژه یاساکه‌ی مۆرکرد پاش چه‌ند کاژمێرێـک له‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات به ده‌نگی 67 سیناتۆر به‌رامبه‌ر 32 سیناتۆر په‌سه‌ندیکرد. پـێشـتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌کی هاوشێوه‌ی په‌سه‌ند کرد.
به‌پـێی ڕێساکانی یاسا نوێـیه‌که کۆمپانیاکانی ته‌له‌فۆن زانیاریـیه‌کان له باره‌ی په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فۆنیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانه‌وه کۆده‌که‌نه‌وه نه‌ک ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریکا. لێکۆڵه‌ره‌وانی فیدراڵی ده‌بێت دادگا مۆڵه‌تیان پـێبدات بۆ به‌ده‌سـتهێنانی زانیاری له باره‌ی په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فۆنیـیه‌کانی هه‌ر که‌سێـک که گومانی لێبکه‌ن په‌یوه‌ندی به تێرۆرسـتانه‌وه هه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه پاش هێرشه‌کانی 11ی سـێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 ، حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا زانیاری له باره‌ی په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فۆنیـیه‌کان کۆده‌کرده‌وه، به‌ڵام نه‌ک ناوه‌رۆکی قسه‌کان.
ڕه‌خنه‌گران ده‌یانگوت ئه‌و به‌رنامه‌یه پـێشێلکاریـیه‌کی حکومه‌ته بۆ سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی خه‌ڵکی، چونکه به ملیۆنان ئه‌مه‌ریکایی ته‌له‌فۆنه‌کانیان چاودێری ده‌کرێن به‌بێ ئه‌وه‌ی هێچ په‌یوه‌ندیـیه‌کیان به تێرۆرزمه‌وه هه‌بێت.