Accessibility links

دیدی قانووندانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ وتاری سه‌رۆک ئۆباما


جان به‌ینر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا 9ی سێپتامبر 2014
جان به‌ینر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا 9ی سێپتامبر 2014

بۆ ماوەی چەند مانگان، قانوندانه‌رانی کۆماری بە توندی ڕەخنەیان لە وەڵامی بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما بۆ نائارامی سەبارەت بە ئاستی شپڕەزەیی و مەسەلەی ملیتانەکانی توندڕەو لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست گرتوە و دەڵێن بوێرانە و بە وەخت نەبووە.

قانوندانه‌رانی ئەمەریکا لە سەروبەندی وتاری سەرۆک ئۆبامادا کە تێیدا پلانەکانی ئەمەریکا بۆ شەر لە دژی شەڕەوانانی داعش دەخاتە ڕوو، ڕایان دەردەبڕن. پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا بۆ سێنێت مایکڵ بۆمەن ڕاپۆرت دەکات، قانووندانەرانی هەرووک پارتی دەڵێن کردار دەستەبەری دەکرێت، بەڵام هێندێکیان کۆک نین کە داخوا کۆنگره‌ دەبێت دەسەلات بە بەکارهێنانی زۆر بدات یان نا.

بۆ ماوەی چەند مانگان، قانوندانه‌رانی کۆماری بە توندی ڕەخنەیان لە وەڵامی بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما بۆ نائارامی سەبارەت بە ئاستی شپڕەزەیی و مەسەلەی ملیتانەکانی توندڕەو لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست گرتوە و دەڵێن بوێرانە و بە وەخت نەبووە. ئێستا کە سەرۆک بە خەریکە ستراتژی خۆی بۆ شەر لە گەڵ داعش دامەزراندوە، هێندێک کۆماری ، بۆ ئێستا، لە دەمێکدا هەروا پێ لە سەر کرداری تەنگەتاوی و لێبڕاوانە دا دەگرن ڕەخنەی خۆیان نەرم کردۆتەوە. سناتۆر میچ مەک کانل ڕێبەری کۆمارێکان لە سنێتی ئەمەریکایە.

دەنگی مەک کانڵ:

"هەڕەشەی داعش ڕاستەقینەیە، و هەروا لە زیاد بوون دایە. کاتی ئەوەیە سەرۆک ئۆباما بە کردەوە ڕیبەرایەتی خۆی بۆ وەڵامدانەوەیەک دەکار بخات.

ئەو پەیامە لە لایەن سناتۆری دێمۆکڕات جەین شاهینەوە پشتیوانی لێکرا.

شاهین:

"دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام هەڕەشەی کردوە کە هێرشەکانی ئاستی نیونەتەوەیی تێروریستی، لە نێویان لێرە لە ئەمەریکادا بەڕیوەبەرێت. ئێمە دەبێت داعشی لە بەر کردارەکانی جێگای شەرم و بێزاری بە بەرپرسیاربزانین.

هێندێک قانووندانەری هەر دووک پارتی دەڵێن سەرۆک ئۆباما پێویست ناکات ڕای کۆنگره‌ وەربگرێت بۆ ئەوەی ڕێگای پێبدات هێرش بۆ سەر داعش بەرن کە هەریم لە سوریا و عێراق دا کۆنتڕۆڵ دەکەن. سناتۆری پارتی کۆمار تێد کرووز یەکێک لە ئەو سناتۆرانە نیە. کرووز بە پشتیوانی لە کرداری لەشکری ڕاشکاوانە قسەی کردووە.

دەنگی کرووز:

"داعش لە ستەمکاری و بێ بەزەیی دا جێگای لێوردبوونەوەیە. وەڵامەکە لە بناخە دا دەبێت لەشکری بێت."

بەڵام کرووز، کە لۆمە دەخاتە سەر ئۆباما لە شەڕی جیهانی دژی تێرۆر دا لاواز بووە، دەڵێت هەر کردارێکی لە دژی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام دەبێت لە لایەن کۆنگرێسەوە پەسند بکرێت.

کرووز:

"سەرۆک بە پێی ڕاپۆرت کردارێک وەبەرچاو دەگریت کە بۆی هەیە هەتا سێ ساڵان هەر بەردەوام بێت. ئەگەر لە ڕاستی دا ئەوە مەسەلەکەیە، ئەوە پێویسته‌ سه‌رۆک بێتە کۆنگرێس و ستراتژی یەکانی خۆی بخاتە ڕوو."

لە ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکی ئەنجومەن جان بەینر بەردەوام پرسیاری لێکرا کە داخوا دەسەڵات پێدانی کۆنگره‌ پێویستە یان نا، به‌ڵام ئەویش بەردەوام وه‌ڵامی کورت و ناڕوونی دەدایەوە.

باینر:

"ئەوەی ئەمن هیوادارم ئەمڕۆ لە سەرۆکم گوێ لێ بێت ستراتێژی یەکە کە وەدوای داعش بکەوێت، و ئەوان لە ناوبەریت."

به‌گشتی، دێمۆکڕاتان پێیان خۆش نیە ڕەخنە لە سەرۆک بگرترێت کە ئەو لە کرداردا هێواش جووڵاوەتەوە. سناتۆری فلوریدا بێل نێڵسۆن ئاماژەی پێدا کە بەڕێز ئۆباما پێشتر دەستوری هێرشەکانی ئاسمانی لە عێراق دا و پێشی پێشڕەوی یەکانی داعشی بۆ سەر شار و دامەزراوە سەرەکی یەکان گرت. قانوندانه‌رانی هەر دووک پارتی دەڵێن ئەوان ئەمڕۆ بە تامەزرۆوە چا لە وتاری سەرۆک دەکەن.

XS
SM
MD
LG