Accessibility links

سەرۆک ئۆباما و سەرۆکی ڕووسیا کۆبوونەوەیەکی داخراو لە پاریس سازدەکەن


Russian President Vladimir Putin, left, and President Barack Obama shake hands at the COP21 U.N. Conference on Climate Change in Paris, Nov. 30, 2015.
Russian President Vladimir Putin, left, and President Barack Obama shake hands at the COP21 U.N. Conference on Climate Change in Paris, Nov. 30, 2015.

براک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەیەکی داخراویان لە پەراوێزی کۆنگرەی کە‌ش‌وهەوا لە پاریس سازکرد.

کاربەدەسـتێک لە کۆشـکی گوتی هەردوو سەرۆک وتووێژیان کردووە لە بارەی قەیرانی سوریا و دۆخی ئۆکرانیا. گوتیشی سەرۆک ئۆباما بە پـوتنی گوتووە کە پـێویستە لە چوارچێوەی گواستنەوەی سیاسی لە سوریا بەشار ئەسەد دەستبەرداری دەسەڵات ببێت.

هەروەها سەرۆک ئۆباما جەختی لە گرنگی گەیشتن بە چارەسەرێـکی دیپـلۆماسی بۆ مەسەلەی ئۆکرانیا کردووە و پـێی ڕاگەیاندووە سزاکانی خراونەتە سەر ڕووسیا دەکرێت لاببرێن ئەگەر بێت و مۆسکۆ ڕێزبگرێت لە ڕێـکەوتنی مینسک.

کرملینیش لای خۆیەوە ڕایگەیاند هەردوو سەرۆک لە کۆبوونەوەکەیاندا کۆکبوون لەسەر پشـتیوانیکردنیان لە هەنگاونان بە ئاڕاستەی ڕێکەوتنی سیاسی لە سوریا.

سەبارەت خستنی فڕۆکەیەکی ڕووسیا لەلایەن تورکیاوە لە هەفتەی ڕابردوو، سەرۆک ئۆباما مەخابنی خۆی دەربڕیوە.

XS
SM
MD
LG