سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له ڕێـگه‌دایه به‌ره‌و کۆریای باشور تاوه‌کو هه‌فته‌ی داهاتوو له‌وێ ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئاسایشی ناو‌کی بێت.
ئۆباما به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به فڕۆکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ناسراو به Air Force One واشنتنی پایته‌ختی جێـهێشت.
سه‌رۆک ئۆباما و زیاتر له 50 ڕێبه‌ری وڵاتانی جێهان بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه لوتکه‌یـیه له سیۆلی پایته‌ختی کۆریای باشور کۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مه له کاتێـکدایه که کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگرتنی هه‌وڵه‌کانی بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی له چه‌کی ناو‌کی ده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و نه‌خشانه‌ی دایناون بۆ هه‌ڵـدانی موشه‌کێـکی مه‌ودا دور له مانگی داهاتوودا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌مه‌ریکا گوتی هه‌ڵدانی ئه‌و موشه‌که ڕێـکه‌وتنێـکی پـێشووی له‌گه‌ڵ کۆریای باکوردا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه که تیایدا هاتووه کۆمه‌کی خۆراکی کۆریای باکور ده‌کرێت له بری ڕاگرتنی به‌رنامه‌کانی په‌یوه‌ستن به چه‌کی ناو‌کی و موشه‌کی مه‌ودا دور.
کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی ئه‌م گه‌شته‌یدا چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی ئه‌نجام‌ده‌دات، له‌وانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی چین هوو ژینتا‌و. هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما نیازیشی هه‌یه له په‌راوێزی لوتکه‌که‌دا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کازاخسـتان و ڕووسیا و کۆریای باشور و تورکیا کۆبـبێته‌وه.
له به‌یانـنامه‌که‌ی کۆشـکی سپـیدا هاتووه‌شه که‌وا سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان یوسف ڕه‌زا گه‌یلانیش کۆده‌بێته‌وه بۆ تاووتوێکردنی هه‌وڵه‌کانی ده‌درێن بۆ پـشـتیوانیکردن له هه‌وڵێـکی ئاشـته‌وایی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌فغانیـیه‌کان له‌گه‌ڵ تاڵیباندا.
سه‌رۆک ئۆباما نیازیشی هه‌یه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی ناوچه‌ی له چه‌ک داماڵیوی نێوان هه‌ردوو کۆریادا بکات.
هه‌فته‌ی ڕابردوو جێـگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی بێن ڕۆدز گوتی مه‌به‌سه‌ت له‌م سه‌ردانه چاوه‌ڕوانکراوه‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ ناوچه‌ی له چه‌ک داماڵیوی نێوان هه‌ردوو کۆریادا ئه‌وه‌یه سه‌رۆک پـشـتیوانی خۆی نیشـان بۆ ئه‌و 28 هه‌زار سه‌ربازه‌ی ئه‌مه‌ریکا نیشـان بدات که له کۆریای باشوردا خزمه‌ت ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها جه‌ختکردنه سه‌ر پته‌وی په‌یوه‌ندیـیه ئاسایشیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشوردا.