سه‌رۆکی وڵاته یکگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له‌وه‌تای ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست هه‌موو سـاڵێـک په‌یامی پـێرۆزبایی به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه ده‌نێرێت بۆ ئه‌و خه‌ڵـکانه‌ی به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
به‌ڵام به تایبه‌تی هه‌موو سـاڵێـک له‌و بۆنه‌یه‌دا پهیامێـکیشی بۆ ئێرانیـیه‌کان پـێـیه و ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت ده‌رگای گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بکاته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما به ناوی خۆی و میشێله‌وه جوانترین پـیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه کرد که له سه‌رانسه‌ری جیهان جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌گێڕن. گوتی خێزانه‌کان و هاوه‌ڵه‌کان له کۆمهڵـگاکان و بنه‌ماڵه‌کان له ئه‌مه‌ریکا بۆ باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا لێکۆده‌بنه‌وه هه‌تا پـێـکه‌وه هیوا و ئومێد له‌گه‌ڵ نوێبوونه‌وه دێت که جه‌ژن بگرن.
گوتی ئه‌م جه‌ژنه بۆ گه‌لی ئێران له کاتێـکدا دێت که گرژی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وامه. سه‌رۆک ئۆباما له په‌یامه‌که‌یدا وێڕای پـیرۆزبایی له گه‌لی ئێران گوتیشی هیچ هۆیه‌ک نیـیه ئێران و ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ یه‌ک ناکۆک بن.
گوتی لێـره له ئه‌مه‌ریکا ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانی سه‌رکه‌وتوون و به ڕاده‌یه‌کی زۆر یارمه‌تی که‌لتوری ئێمه‌یان داوه، وه ئه‌مسـاڵیش بهرههمێـکی ئێرانی " یه‌ک جودایی" ، مه‌به‌سـتی سه‌رۆک فیلمی "جوادیی" نادر لهسیمین به به‌نرخترین ئیفتخاری ئه‌مه‌ریکایی له به‌شی فیلیمی بیگانه هێناوه.
سه‌رۆک هه‌روه‌ها باسی کرد که گه‌لی ئێران له ئازادیـیه بنچینهیـیهکان بێبه‌شن.
سه‌رۆک گوتی به‌و حاڵه‌ش گه‌لی ئێران له ده‌ست وێڕاگه‌یشتن به ئازادیی بنچینه‌یی و وه‌رگرتنی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێ به‌شن، له بری حکومه‌تی ئێران بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆیی شه‌پـۆله‌کانی سه‌ته‌لایتی بهربهندکردووه.
سانسۆری ئنته‌رنێتی کردووه بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌وه‌ی گه‌لی ئێران ده‌یه‌وێت بیبینێت و بیبیسـتێت. گوتی ڕژێم چاودێری کۆمپـیوته‌ر و هه‌روه‌ها ته‌له‌فونه‌کانی ده‌سـتی ده‌کات ته‌نیا به مه‌به‌سـتی هێشـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌سـت خۆیدا، وه له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو بهرهبهندکردنهکانی ئنته‌رنێت ئه‌وه‌نده توندکراون که ئێرانیـیه‌کان ناتوانن به ئازادی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆشهویسـتانیان له ناو ئێران یانیش له ده‌ره‌وه‌ی سـنووره‌کان بکه‌ن.
گوتی ئه‌و ته‌کنه‌لۆجیایه‌ی ده‌بێت هاوڵاتیان به توانا بکات بۆ سه‌رکوتکردنیان به‌کارهاتوون.
سه‌رۆک گوتی پـێمخۆشه گه‌لی ئێران بزانێت ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ بۆ گفتوگۆ ده‌دات هه‌تا گوێی له ڕاوبۆچوونه‌کانی ئێوه بێت و ئامانجه‌کانی ئێوه بزانێت.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه گوتی ئێمه ماڵپهڕێـکمان کردووه‌ته‌وه وه‌ک باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌تا خۆتان بتوانن بـبینن ئه‌مه‌ریکا چی ده‌ڵێت و چی ده‌کات. گوتی ئێمه له فه‌یسبووک و تویته‌ر و گوگڵ پـڵاس زمانی فارسی به‌کارده‌هێنین و له کاتێـکدا سـزامان داناوه‌ته سه‌ر حکومه‌تی ئێران. ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌م ڕێـنمایی نوێی ده‌رکردووه هه‌تا بۆ کاردارانی ئه‌مه‌ریکایی ئاسانتربێت به‌رنامه‌ی کۆمپـیوته‌ری له‌به‌ر ده‌سـت ئێرانیـیه‌کان بنێتن، هه‌تا ئه‌وانیش به ئاسانترین شێوه ده‌سـتیان به ئنته‌رنێتدا بگات.
سه‌رۆک له به‌شێـکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا به بۆنه‌ی نه‌ورۆز ڕووی له گه‌لی ئێران کرد و گوتی ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ئێران ڕێـگایه‌کی بهرپـرسیارانه بگرێته‌به‌ر، ئه‌وا جارێـکی دیکه کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتان پـێشـوازی لێـده‌کات و گه‌لی ئێرانیش ده‌رفه‌تی زیاتری بۆ گه‌شه‌کردن بۆ ده‌ڕه‌خسێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:34 خوله‌كه.