سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت پـشـتیوانی له‌و پـلانه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره ده‌کات بۆ دروسـتکردنی مزگه‌وتێـک له نزیک ئه‌و شـوێنه‌ی له شـاری نیویۆرک هێرشه تێرۆرکاریـیه‌کانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ر تیایدا ڕوویان دا.
له میانه‌ی نانخواردنی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا له کۆشـکی سـپی به بۆنه‌ی مانگی پـیرۆزی موسـڵمانانه‌وه سه‌رۆک ئۆباما گوتی موسڵمانان مافی دروسـتکردنی شوێنێـکیان هه‌یه بۆ به‌جێـگه‌یاندنی ئه‌رکه ئاینیـیه‌کانیان و هه‌روه‌هاش نێوه‌ندێـکی کۆمه‌ڵایه‌تیش له‌و پارچه زه‌ویـیه‌ی که‌رتی تایبه‌ت له مه‌نهاتنی نیویۆرک.
هه‌ر له‌و لێـدوانه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما گوتوویه‌تی نابێت بڕوا و وابه‌سـته‌یی ئه‌مه‌ریکا به ئازادی ئاینی دوودڵی تیادابێت. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک ئۆبامایه له‌سه‌ر ئه‌و پـلانه.
له ڕاوه‌رگرتنێـکی گشـتی که‌ناڵی CNN دا نزیکه‌ی له‌سه‌دا 70 ی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان دژی ئه‌و پـلانه‌ن بۆ دروسـتکردنی مزگه‌وتێـک له نزیک ئه‌و شـوێنه‌ی نزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌سی لێـکوژرا کاتێـک تێرۆریسـتانی تۆڕه تێرۆرکاریـیه‌که‌ی ئه‌لقاعیده به دوو فڕۆکه‌ی ڕفێندراووه خۆیان دا به دوو باڵه‌خانه‌که‌ی نێوه‌ندی بازرگانی جیهانیدا.