براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای له یاسادانه‌رانی وڵات کردووه پلانێک به نزیکه‌ی بڕی 450 ملیار دۆلار په‌سه‌ند بکه‌ن ئه‌وه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی باج به خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما دوێنێ بڕیاری کار ی بۆ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له به‌رده‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی کۆنگرێسدای خسته‌ڕوو، تیایدا سه‌رۆک ئۆباما گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له قه‌یرانێکی نیشتیمانیدایه و داوای هه‌نگاونانی ده‌ستبه‌جێی کرد، بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری و هه‌روه‌ها چاککردنی بژێوی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان.
له میانه‌ی وتارێکی په‌خشی ته‌له‌فیزیۆنیدا، سه‌رۆک ئۆباما داوای کۆتایهێنان به سیاسه‌تی حیزبایه‌تی کرد و هه‌روه‌ها هانی یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکای دا له پێناو یارمه‌تیدانی ئابوری وڵات‌دا هه‌نگاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بنێن .
به‌ڕێز ئۆباما گوتی پلانه‌که‌ی بڕی باج له‌سه‌ر کرێکاران و کارداران که‌مده‌کاته‌وه و ده‌بێته مایه‌ی خولقاندنی کاری نوێ بۆ کرێکارانی بیناسازی و هه‌روه‌ها جاده‌وبان و مامۆستایان و ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی دیکه . پرۆژه بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک له خۆده‌گرێت که به مه‌به‌ستی خه‌ڵک خستنه کاره له بواری چاککردنه‌وه و هه‌روه‌ها نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی رێگا و بانه‌کان و هێڵه‌کانی ئاسنین وئاوه‌ڕۆ و هه‌روه‌ها به لای که‌م 35 هه‌زار خوێندنگه‌یه.
له درێژه‌ی وته‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا که پلانه‌که‌ی باجی سه‌ر کۆمپانیه‌کان که‌مده‌کاته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و کرێکارانه به‌کرێ ده‌گرن که له‌مێژه بێکارن و هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی باج هه‌موو ئه‌و ئه‌مه‌ریکایانه ده‌گرێته‌وه که کار ده‌که‌ن، هاوکات کاری قه‌واره بچوکیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پێکردنه ، ئاماره‌کانی ئه‌مدواییه‌ی په‌یوه‌ست به خولقاندنی کار له وڵات‌دا له دۆخێکی چهقیودایه و نیگه‌رانیـیه‌کانی له‌مه‌ڕ شیانی روودانی داڕمانی دووهه‌می ئابوری له زیادبووندایه.