Accessibility links

سەرۆک ئۆباما ئێوارە خوانێـک بەبۆنەی ڕەمەزانەوە سـازدەکات


بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پـیرۆزەوە ، ئێوارەی دووشەممە براک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا ئێوارەخوانێـکی ڕۆژوو شکاندنی لە کۆشـکی سـپی بۆ دەیان لە کەسایەتی و موسڵمانانی ئەمەریکا سـازکرد.

سەرەتا سەرۆک ئۆباما وتارێـکی پێشـکەشکرد و تیایدا گوتی "ڕۆژوو شکاندن ئەوەمان بە بیر دەهێنێتەوە کە ئەم ئازادیـیانەی وەکو ئەمەریکایی پـێـکەوە گرێمان دەدات، لە نێویاندا مافی بێ چەندوچونی پەیڕەویکردنی نەریتە ئاینیـیەکانمان بە شێوەیەکی ئازادانە."

سەرۆک گوتیشی "کاتێـک بەهاکانمان دەکەوێتە بەر مەترسـیەوە، ئێمە وەکو میلـلەتێـک پـێکەوە دەوەستینەوە. وەکو ئەمەریـکایـیەک سوورین کە نابێت کەس بکرێتە ئامانج لەسەر ئەوەی چیـیە و لە چی دەچێت و کێی خۆش دەوێت و پەیڕەوی چ ئاینێـک دەکات. ئێمە پـێکەوە لە دژی ئەو کارە بڕ قین و کینانە دەوەستینەوە."

هەروەها سەرۆک ئۆباما باسیشی لە خانم سامانثا ئێلوف کرد چۆن لە دادگای باڵای ئەمەریکا سکاڵاکەی لە دژی فرۆشگایەک بردۆتەوە کە داینەمەزراندبوو بەهۆی ئەوەی حیجابی بەسەرەوەیە.

دەقی وتاری سەرۆک ئۆباما لە ئێوارەخوانەکەدا

XS
SM
MD
LG