سه‌رۆک براک ئۆباما ستایشی ریچارد هۆڵبروکی کردووه و به دپلۆماتێکی دێرینی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای ناودێر ده‌کات، ئه‌وه‌ی دوێنێ به هۆی روودانی ئاکامی خراپی نه‌شته‌رگه‌ری دڵیدا گیانی سپارد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما ناوبراوی به که‌سێکی مه‌زنی دپلۆماسی ئه‌مه‌ریکای له قه‌ڵم ده‌دات و ده‌ڵێت، به‌رێز هۆڵبروک رۆلی له‌و پـێشڕهویانهی له ئه‌فغانستان وپاکستاندا کرابوون هه‌بووه.
له به‌یانـنامه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما "ریچارد هۆڵبروک"ی کۆچکردوو به که‌ڵه پیاوێکی راسته‌قینه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێناسه ده‌کات ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که ئه‌مه‌ریکای به هێزتر و سه‌لامه‌تر و هه‌روه‌ها به‌رێزتر کردووه.
له راگه‌یاندنه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به‌ڕێز ریچارد له یادماندا ده‌مێنێته‌وه بۆ کاری دپلۆماسی ماندوونه‌ناسی و خۆشه‌ویستی بۆ وڵات و هه‌روه‌ها هه‌وڵدانی له پـێناو ئاشتیدا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و له‌گه‌ڵ خانم "کاثی" هاوسه‌ری ریچارد هۆڵبروکدا دواوه و گوزارشتی له سوپاس و پێزانینی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی بۆ ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی کاری‌دا پێشکه‌ش به وڵاتی کردبوو.