سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ڕایگه‌یاند بڕیاره له میانه‌ی کۆنفرانسی ئاسـت به‌رزی په‌یوه‌ست به گۆڕانی که‌ش‌وهه‌وا له دوربانی وڵاتی ئه‌فریکای باشور هانی ئابوریـیه هه‌ڵکه‌وتووه‌کان بدات هه‌وڵی زیاتر بده‌ن له ڕووی چاره‌سه‌رکردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌رمای زه‌مین.
ئه‌مڕۆ له میانه‌ی سه‌ردانێـکیدا بۆ ئوسترالیا سه‌رۆک ئۆباما بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که پـێویسته وتووێژه‌کانی دوربان بـبن به مایه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی کاربۆن له هه‌وادا و هۆشـداریشیدا که وڵاته پـێشـکه‌وتووه‌کان ناتوانن به ته‌نها ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ن.
به‌ڕێز ئۆباما گوتی وڵاته ئابوریـیه هه‌ڵکه‌وتووه‌کان وه‌ک چین و هیندسـتان ده‌بێت ئه‌رکه‌کانیان به جدی بگرنه ئه‌ستۆ له ڕووی که‌مکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی کاربۆن له هه‌وادا.
سه‌رۆک ئۆباما دانی به‌وه‌دا نا که ئه‌مه‌ریکا نه‌یتوانی په‌یڕه‌وی سـیستمی که‌مکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی پـیسـبوونی هه‌وا و ژینگه بکات، به‌ڵام ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دا سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی بواره‌کانی دیکه‌ی وزه‌دا.
بڕیاره له 28 ی ئه‌م مانگه‌دا به پاڵپـشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان شـاند‌ی 193 وڵات کۆبوونه‌وه سـازبده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌کان له ڕووی هێنانه‌دی ڕێـکه‌وتنێـکی نوێ بۆ گۆڕانی سه‌قا.