سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵی 20 قایل بوون به ڕاگرتن و هاوسه‌نگیکردنی گه‌شه‌ی ئابوری، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کارێـکی زۆر ماوه ئه‌نجام بدرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیـیه‌کانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی بازرگانی و دراودا که‌وتوونه‌ته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما باسی له‌م به‌ره‌وپـێشـچوونه ڕاسته‌قینه‌یه کرد له کۆتایی کۆبوونه‌وه دوو ڕۆژیـیه‌که‌ی ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵی 20 ی خاوه‌ن ئابوریـیه مه‌زنه‌کانی جیهان له سیۆل. له ڕاگه‌یاندنێـکی فه‌رمیدا که ڕۆژی هه‌ینی له لایه‌ن ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌که‌وه ده‌رچوو تیایدا هاتووه ئه‌وان قایل بوون له‌سه‌ر واز هێنان له که‌مکردنه‌وه‌ی به‌های دراوه‌کانیان و به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌دا هه‌نگاو بنێن که نرخه‌کان له ئاڵوگۆڕی بازاڕدا ڕابگرن.