به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پـیرۆزه‌وه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما پـیرۆزبایی خۆی و میشێلی هاوسه‌ری ئاڕاسته‌ی موسڵمانان ده‌کات له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به ناوی خۆم و میشێل پـیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان له موسڵمانان له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌که‌ین و هیوادارین ئه‌وانه‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام ده‌ده‌ن به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه. له حه‌جی ئه‌مسـاڵ نزیکه‌ی 3 ملیۆن که‌س له زیاتر له 160 وڵات به‌شـداریان کردووه، یه‌ک له‌وانه ئه‌مه‌ریکایه، وه هه‌موویان له مه‌ککه و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری کۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج و نوێژکردن پـێکه‌وه.
له‌م جه‌ژنه‌دا، موسڵمانان له سه‌رانسه‌ری جیهان بیره‌وه‌ری ئاماده‌یی حه‌زره‌تی ئیبراهیم بۆ به قوربانی‌کردنی کوڕه‌که‌ی به‌رز ڕاده‌گرن و به‌خشینی خورادن به که‌سـانی هه‌ژار، ئه‌مه‌ش بیرهێنانه‌وه‌یه‌که بۆ به‌ها و ڕه‌گه هاوبه‌شه‌کانی هه‌رسێ ئاینه سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی جیهان.
به ناوی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا و له‌م بۆنه‌ی حه‌جه‌دا باشترین هیوا ده‌خوازین، عید موبارک و حه‌ج مه‌برور.