سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما داوا له سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ک ده‌کات ده‌سـتبه‌جێ ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له وڵاته‌که‌یادا بکات، ولێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا گوشـاری نه‌خسته سه‌ر تاوه‌کو له ئێسـتاوه پـۆسته‌که‌ی جێبهێڵێت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له کۆشـکی سپـی کێنت کله‌ین ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان شــایان پاشا به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت جیهان چاوی بڕیوه‌ته ڕووداوه‌کانی میسر که پـێویسـته سـاتی گێره‌شێوێنی به‌ره‌و سـاتی ده‌رفه‌ت بگۆڕێت.
به‌ڕێز ئۆباما له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ستیفن هارپه‌ری سه‌ره‌ک وه‌زیرانی که‌نه‌دا دوای کۆبوونه‌وه‌یان له ڕۆژی هه‌ینیدا له کۆشـکی سـپی ئه‌م وته‌یه‌ی ڕاگه‌یاند.
جێی باسه ئه‌مه یه‌که‌مین جاره له‌وه‌تای میسر دووچاری قه‌یران بووه‌ته‌وه له هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ره‌وه و سه‌رۆک له لایه‌ن په‌یامنێرانه‌وه پـرسیاری لێبکرێت.
سه‌رۆک گوتی له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو که‌ڕه‌ت وتووێژی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موباره‌ک کردووه و هانی داوه که به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌ی بخاته پـێش خۆی و به شێوه‌یه‌کی گونجاو و ئاشـتیانه و دیموکراتی ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی پـرسیاری سه‌ره‌کی که پـێویسته حوسنی موباره‌ک له خۆی بکات ئه‌وه‌یه که چۆن ئه‌و میراتیـیه به دوای خۆیدا به‌جێبهێڵێت که میسر بتوانێت له‌م قۆناغی گواستنه‌وه‌یه ده‌رباز بێت. سه‌رۆک گوتی که ئومێده‌واره له کۆتایـیدا موباره‌ک بڕیارێـکی دوروست بدات.
جێی باسه به‌رپـرسـانی کۆشـکی سـپی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی میسریش کردووه سه‌باره‌ت به پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی کاتی تا وڵاته‌که بۆ هه‌ڵبژاردنێـکی نوێ ئاماده بکه‌ن. سه‌رۆک ئۆباما له ڕۆژی هه‌ینیدا هه‌ر وه‌ک به‌یانـنامه‌کانی پـێشـووتری باسی له‌وه ده‌کرد که چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی له میسر بۆ میسریـیه‌کان خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ڕێز ئۆباما هه‌روه‌ها دووپاتی کرده‌وه که بۆچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که پـێویسته ئه‌و ڕه‌وشه به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیانه چاره‌سه‌ر بکرێت و گوتی هێرشـکردنه سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان و چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ و خۆپـیشـانده‌رانی ئاشـتیخواز مایه‌ی قبوڵکردن نیـیه. هه‌رچه‌ندێـکه حکومه‌تی میسری به توندوتیژیـیه‌که‌ی گوناهبار نه‌کرد.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی کێشه‌کانی له میسر هاتۆته پـێشه‌وه له ڕێی توندوتیژی و سه‌رکوتکردن چاره‌سه‌ر ناکرێن و ئێمه خۆشـحاڵین بۆ ئه‌و خۆڕاگریـیه‌ی که له ڕۆژی هه‌ینی نیشـانیان دابوو و هیواداریشین به‌رده‌وامبێت.
سه‌ره‌ک وه‌زیرانی که‌نه‌داش هارپه‌ر هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ڕه‌وشه‌که‌ی قاهیره بۆ په‌یامنێران دووا و کۆک بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پـێویسـته گۆڕانکاری بکرێت.
هارپه‌ر گوتی من پـێموانیـیه که گومان هه‌بێت له لایه‌ن هه‌رچ که‌سێکه‌وه که ئێسـتاکه چاودێری ئه‌و ڕه‌وشه ده‌کات له‌وه‌ی قۆناغی گواستنه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و له میسر ڕوو ده‌دات.
پـرسیاره‌که له‌وێدایه که ئایا چ جۆره قۆناغێـکی گواستنه‌وه ده‌بێت و کێ ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کات که ئه‌وه‌ش له کۆتایـیدا مه‌سه‌له‌یه‌که که گه‌لی میسری بڕیار ده‌دات له‌وه‌ی کێ حوکمیان بکات.
جێی گوتنه سه‌رۆک موباره‌ک که ته‌مه‌نی 82 سـاڵه ماوه‌ی 30 سـاڵه میسر به‌ڕێوه‌ده‌بات و شه‌ڕ و پـێـکدادان له قاهیره له نێوان لایه‌نگرانی موباره‌ک و خۆپـیشـانده‌رانی ناڕه‌زایی که داوای له‌کارخسـتنی ده‌که‌ن بووه مایه‌ی بریندارکردنی به سه‌ده‌ها که‌س و چه‌ند گیان له‌ده‌سـتانێـکی لێـکه‌وتۆته‌وه.