له میانه‌ی وتاره هه‌فتانه‌ییه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ڕاونینی خۆی دووباره کرده‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی شیانی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی دارایی هه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیموکراته‌کان و کۆمارییه‌کان پێکه‌وه کاری له‌سه‌ر بکه‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی " ژماره‌یه‌ک ڕێگا هه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه، ده‌بێت کۆنگرێس زه‌مینه‌ی هاوبه‌ش ببینێته‌وه بۆ پلانێک که بتوانرێت پشتیوانی کۆماری و دیموکراته‌کان به ده‌ست بێنێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و له سیناتیشدا و پێویسته ئه‌و پلانه بێت که ڕۆژی سێشه‌ممه بتوانم مۆری بکه‌م".
دیموکراته‌کان که زۆرترایه‌تی سیناتی ئه‌مه‌ریکان و کۆمارییه‌کان که زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانن زۆربه‌ی پشووی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی به‌رنوسه‌کانی یه‌کتره‌وه به‌سه‌ر برد که هه‌رلایه‌و بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یان کردووه.
هه‌رچۆنێک بێت سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی شه‌ممه دانی به‌وه‌دا نا سیناتۆره‌کانی هه‌ردوو لایه‌نی دیموکراته‌کان و کۆمارییه‌کان قسه‌کردن له‌گه‌ڵ یه‌ک کردن له‌سه‌ر شیانه‌کانی چاره‌سه‌رکردن.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت " به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌وه بکه‌م دیموکراته‌کان له کۆنگرێس و هه‌ندێک له سیناتۆره کۆمارییه‌کان ده‌ستیان کردووه به گوێ له‌یه‌ک گرتن و خۆیان وا نیشانداوه ده‌خوازن له به‌ردانه‌واندن بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه".
سه‌رۆک ئۆبام گوتوشیه‌تی ئێستا پێویسته هه‌موومان به کۆمارییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشه‌وه هه‌مان جۆری به‌رپرسیارێتی نیشیان بده‌ین هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه گه‌لی ئه‌مه‌ریکا نیشانی ده‌دات و ده‌شڵێت واده‌ی ئه‌وه‌ی لایه‌ن له پله‌ی یه‌که‌مدا دابنرێت به‌سه‌رچووه.
ئه‌گه‌ر بێت‌و یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی نه‌گه‌نه چاره‌سه‌ر ئه‌وا حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌یرکا ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌و پارانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی بیاندات. پێویسته یاسادانه‌ران سنوری قه‌رزی یاسایی به‌رزبکه‌نه‌وه بۆ چوارده ترلیۆن و سێ سه‌د ملیار دۆلار.
سیناتۆر جۆن کێل وتاری هه‌فتانه‌ی کۆمارییه‌کانی پێشکه‌ش کرد تیایدا جه‌ختی له هه‌ڵوێستی کۆمارییه‌کان کرده‌وه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کان، وه‌ک ده‌ڵێت له ده‌مێکدا دیموکراته‌کان به‌رده‌وام له هه‌وڵی به‌رزکردنه‌وه ڕێژه‌ی باجداندان.
سیناتۆری کۆماری جۆن کێل ده‌ڵێت " مه‌خابن پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی دانوساندن ئه‌وه ڕوون و ئاشکرا بووه دیموکراته‌کان له واشنتۆن وا ناڕواننه ئه‌م قه‌یرانه که ده‌رفه‌تێک بێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خه‌جییه‌کان، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه وه‌ک هه‌لێک ده‌یبینن بۆ سه‌پاندنی زیادکردنی گه‌وره‌ی باج له‌سه‌ر گه‌لی ئه‌مه‌ریکا و کاردارییه بچوکه‌کانیش".
دیموکراته‌کان به‌م که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کان قایلن واته ئه‌و خاڵه‌ی کۆمارییه‌کان جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه به‌ڵام ناکۆکی هه‌ردوو لایه‌نی کۆماری و دیموکراته‌کان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک مه‌سه‌له‌یه له‌وانه کۆتایی هێنان به که‌مکردنه‌وه‌ی باجدانی ده‌وڵه‌مه‌نده ئه‌مه‌ریکاییه‌کان، که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاریه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هه‌روه‌هاش پێشنیاز کردنی ده‌ستکاری کردنی ده‌ستور به شێوه‌یه‌ک داوای بودجه‌یه‌کی هاوسه‌نگی فیدڕاڵی تێدا بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی3:17 خوله‌كه.