سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی شه‌ممه له کۆشـکی سپـی له‌گه‌ڵ دهلایلامادا کۆبووه‌وه و تیایدا چه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤی تبتیه‌کان کرده‌وه.
له ڕاگه‌یاندنێکدا دوابه‌دوای ووتوێژه داخراوه‌که، کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند سه‌رۆک ئۆباما باسی پێویستی وتووێژی ڕاسته‌وخۆی نێوان نوێنه‌رانی ده‌لایلاما و حکومه‌تی چین کرد بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ناکۆکیـیه‌کانیان.
کۆشـکی سـپی گوتیشی هه‌روه‌ها سه‌رۆك سیاسه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی دووپاتکردووه‌ته‌وه که تبت به‌شێکه له چین.
چینیش لای خۆیه‌وه دوای ووتووێژه‌کان ڕخنه‌ی توندی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان گرت و گوتی کۆبوونه‌وه‌که ده‌ستوه‌ردانه له کاروباری ناوخۆی چین و ئازاری هه‌ستی گه‌لی جین ده‌دات، هه‌روه‌ها زیان به په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و چین ده‌گه‌یه‌نێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین داوای له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان کرد به جدی بڕوانێته هه‌ڵوێستی چین و پشتیوانی وه‌ك ئه‌وه‌ی ناوی لێنا " هێزه چوداخوازهکانی دژ به‌چین" ڕابگرێت.
چین ده‌لایلاما تومهتباردهکات به‌وه‌ی داوای چیابوونه‌وه‌ی تبت له چین ده‌کات، ئه‌مه‌ش تومهتێکه ده‌لایلاما ڕه‌تیده‌کاته‌وه.