Accessibility links

سەرۆک ئۆباما داوا دەکات هەنگاوی ڕژد بنرێت بۆ پاراستنی کەش‌وهەوای زەوی


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوا لە ڕێبەرانی جیهان دەکات هەنگاوی ڕژد بنێن بۆ پاراستنی کەش‌وهەوای سەر زەوی و دەڵێت پـێویستە چارەسەری کاتی دانەنێن، بەڵکو ستراتیژیـیەتێـکی درێژ خایاند کە مسۆگەری بکات ڕێژەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا کەمبـبێتەوە.

ڕۆژی دووشەممە لە میانەی کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەش‌وهەوا لە پاریس سەرۆک ئۆباما ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی دەبێت سیستەمێـکی ڕوون و ئاشکرا دابنێین کە متمانەی پـێبکرێت و هەموو کەس پابەندی بێت. گوتیشی نەوەکانی داهاتوو چاویان لە ڕێبەرانی جیهانە لەم ساتە وەختە هەستیارەی مێژووی زەویدا هەموو داهێنان و دەستکەوتەکان بخەنە چوارچێوەیەکی هەمیشەیی بۆ پـێشـکەوتنی مرۆڤایەتی.

جەختی لەوەش کرد کە پـێویستە سەرچاوە بۆ وڵاتانی تازە پـێـگەیشتوو دابینبکرێن تاوەکو یارمەتیـیان بدرێت لە بەکارهێنانی وەزی پاک. گوتیشی ئەمەریکا پـشـتگیری لە کۆمکردنی وڵاتانی کەم پـێشـکەوتوو دەکات و هەروەها یارمەتیدانی ئەو ناوچانەی ڕووبەڕووی کارەساتی سـروشـتی دەبنەوە.

سەرۆک ئۆباما گوتیشی هاتنی ئەو بۆ کۆنگرەکە وەکو سەرۆکی گەورەترین ئابوری جیهانە لەگەڵ دووەم سەرچاوەی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە لە جیهاندا.

جێی ئاماژەیە لەم کۆنگرەیە هەوڵ دەدرێت بەرنامەیەک دابنرێت بۆ ڕێگەگرتن لە زیادبوونی ڕێژەی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا لەگەڵ گازەکانی دیکەی دەبنە مایەی بەرزبوونەوەی پـلەی گەرمای زەوی.

XS
SM
MD
LG