سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما هه‌واڵی مردنی ئۆسامه بن لادنی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده‌ی گه‌وره‌ترین ڕێـکخراوی تێرۆریستی له جیهاندا ڕاگه‌یاند و گوتی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به ده‌سـتی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له شونێـک له قوڵایی پاکسـتاندا کوژرا.
سه‌رۆک ئۆباما شه‌وی یه‌کشه‌ممه له کۆشـکی سپیـیه‌وه ئه‌مه‌ی له وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا ئاشـکراکرد.
ئه‌م پـێشـهاته‌یه پاش نزیکه‌ی 10 سـاڵ دێت به‌سه‌ر هێرشه کاره‌سـاتـیـیه‌کانی که‌سـانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا له 11 ی نۆی 2001 .
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و ده‌مه‌وه سه‌رقاڵی ڕاوه‌دونانی ئه‌م گه‌وره تێرۆریسته‌ی ئه‌لقاعیده بوون، هه‌تا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه که له ئابوت ئابادی ناوچه‌ی هه‌زاره له لێوار پونجاب هه‌ڵیان کوتایه سه‌ری.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی بن لادن ڕێبه‌رێـکی موسڵمان نه‌بووه، به‌ڵـکو به‌رپـرس بووه له کوژرانی ژماره‌یه‌کی زۆری موسڵمانان. هه‌روه‌ها گوتی ده‌زگای زانیاری پاکسـتان یارمه‌تی داوه له ده‌سـتنیشـانکردنی شوێنی بن لادن.