پاش چاوه‌ڕوانیـیه‌کی درێژ سه‌رۆک باراک ئۆباما سه‌ردانه‌که‌ی خۆی بۆ ئه‌نده‌نووسیا ده‌سـتپـێـکرد. سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه هاوکاری ئه‌نده‌نووسیا بکات پاش ئه‌و کاره‌ساته سـروشتیـیانه‌ی له‌م دوایـیانه‌دا له‌و وڵاته‌ی دا که گه‌ورترین وڵاتی موسڵمانی جیهانه له ڕووی دانیشـتوانه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما به‌ڵێنی دا په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئه‌نده‌نووسیا له‌سه‌ر بنه‌مای هاوکاری ته‌واو بێت.
هه‌رچه‌نده بارانێـکی زۆر ده‌باری، وه‌لێ به سه‌دان که‌س له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ڕیزبووبوون تاکو سه‌رۆک ئۆباما بـبینن و به‌خێرهاتنی بکه‌ن بۆ وڵاته‌که‌یان که 4 سـاڵی ته‌مه‌نی منداڵی له‌وێ به‌سه‌ر بردبوو.
له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نده‌نووسیا سوسیلیۆ بامبانگ یودهۆیۆنۆ، سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مه‌ریکا له ساته خۆش و ناخۆشه‌کاندا پـشـتیوانی ئه‌نده‌نووسیا ده‌کات.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی سێ ته‌وه‌ر باڵ ده‌کێشنه سه‌ر هاوکاری نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئه‌نده‌نووسیا، ئه‌وانیش بازرگانی و پـرسه ئابوریـیه‌کان و ئاسـته‌نگه هاوبه‌شه‌کانی وه‌کو گۆڕانی که‌ش و هه‌وا و پـرسه سیاسی و ئاسایشیـیه‌کان. سه‌رۆک هه‌وره‌ها گوتی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـپێشـخه‌ریـیه‌کی نوێ ده‌سـتپـێده‌کات بۆ پشـتیوانیکردن له گرووپه‌کانی کۆمه‌ڵـگای سیڤیلی له ئه‌نده‌نووسیا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.