سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما گه‌یشـته نیوده‌لهی پاش ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به بابه‌تی هه‌سـتیار که په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتان بوو گفتوکۆی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـک خوێندکاری هیندیدا له مۆمبای کرد.
سه‌رۆک وه‌زیری هیندسـتان مانمۆهان سینگ پـێشـوازی له سه‌رۆک ئۆباما کرد له‌و ده‌مه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌یشـته فڕۆکه‌خانه‌ی نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندسـتان، که ئه‌مه دووه‌م شوێنی وه‌سـتانی سه‌رۆک ئۆبامایه له‌و گه‌شته 10 ڕۆژیـیه‌ی بۆ ئاسـیا.
بڕیاره شه‌وی یه‌کشه‌ممه هه‌ردوو ڕێبه‌ر له میانه‌ی ئێواره‌خوانێـکدا جارێـکی دیکه کۆبـبنه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه زنجیره‌یه‌ک له ڕێـکه‌وتنی نێوانیان ڕابگه‌یه‌نن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی وه‌کو شه‌ڕی دژه تێرۆرزم و گۆڕانی که‌ش و هه‌وا.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتیشی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ پاکسـتاندا کار ده‌کات بۆ نه‌هێشـتنی شێرپه‌نجه‌ی ئیسلامی توندڕه‌و، وه‌لێ کاره‌کان به‌و خێرایـییه به‌ڕێوه ناچن که ئه‌مه‌ریکا ده‌خوازێت.
شایه‌نی باسه هیندسـتان لۆمه‌ی پاکسـتان ده‌کات له‌سه‌ر داڵده‌دانی ئه‌و ئیسلامیـیه توندڕه‌وانه‌ی هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی سـاڵی 2008 ی مۆمبایان ئه‌نجام دا، ئه‌و هێرشانه‌ی زیاتر له 160 که‌سی تێدا کوژران.