سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما به نیازه له دره‌نگانێـکی ئه‌م هه‌فته‌یه و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی ئابوری‌دا به به‌شـداربووان بڵێت که‌وا گه‌شه‌کردنی ئابوری وڵاته‌کانیان په‌یوه‌سته به ئه‌مه‌ریکاوه، بۆیه ده‌بێت هه‌موو گۆڕانکاری بکه‌ن تا گه‌شه‌کردنی ئابوری جیهانی مسۆگه‌ر بـبێت.
ئه‌م داخوازیـیه‌ی به‌ڕێز ئۆباما له نووسراوێـکیدایه بۆ به‌شـداربووانی کۆنگره‌ی لوتکه‌یی ئابوری G20 که ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاشـکرابوو له‌و ده‌مه‌ی گه‌یشته کۆریای باشور پاش سه‌ردانێـکی کورتی بۆ ئه‌نده‌نووسیا که له‌وێ چه‌ند سـاڵێـکی ته‌مه‌نی منداڵی به‌سه‌ربردبوو.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا په‌سنی دیموکراسی و سنگ فراوانی ئاینی له ئه‌نده‌نووسیا دا و وه‌کو نموونه‌یه‌کی جوان بۆ وڵاتانی دیکه‌ی موسڵمان هێنایه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما له نووسراوه‌که‌یدا بۆ ڕێبه‌رانی G20 ده‌ڵێت به‌هێزی دۆلار که دراوی پاشه‌که‌وتکراوی جیهانه به‌سـتراوه‌ته‌وه به ئابوری ئه‌مه‌ریکاوه، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌کردنی ئابوری جیهانی به‌رده‌وامبێت ده‌بێت ئه‌و وڵاتانه‌ی هانارده‌یان له هاورده‌یان زیاتره له‌گه‌ڵ وڵاتانی به پـێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر گۆڕانکاریـیه‌کان قایل بن.