سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما به هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای له ئه‌فغانسـتان ڕاگه‌یاند که به‌ره‌وپێشـچوون دژی تاڵیبان به‌دی هاتووه.
له سه‌ردانێـکی ناکاوی له شه‌وی هه‌ینی گه‌یشـته ئاسـمانی باگرام له ئه‌فغانســتان سه‌رۆک به هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌وان هێزی تاڵیبان ده‌شکێنن و له ئه‌رکه‌کانیاندا سه‌رده‌که‌ون.
به‌ڕێز ئۆباما سـوپاسی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکاشی کرد بۆ ئه‌و خزمه‌ته مه‌زنه‌ی پـێشـکه‌شیان کردووه له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ڕی نۆ سـاڵه‌دا.
ئه‌مه دووه‌مین سه‌ردانی سه‌رۆک ئۆبامایه بۆ ئه‌فغانسـتان له‌وه‌تای بووه به سه‌رۆک. داوی نزیکه‌ی چوار کاتژمێر سه‌رۆک ئۆباما گه‌ڕایه‌وه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.