ئێواره‌ی چوارشه‌ممه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی به‌شێـک له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی نزیکه‌ی 10 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مه‌ریکا ڕووبه‌ڕووی خراپـترین هێرش بووه‌وه له‌وه‌تای پـێرڵ هاربه‌ر. ئه‌و کوشتنه به کۆمه‌ڵه‌ی له لایه‌ن ئوسامه بن لادن و تۆڕه‌که‌ی ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانسـتان پـلانی بۆ دانرا. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ک بوو بۆ بوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی نوێ بۆ سه‌ر ئاسایشمان، که چیتر هه‌ر سه‌ربازان له گۆڕه‌پانه‌کانی شه‌ڕدا نابنه ئامانج، به‌ڵـکو پـیاوان و ژنان و منداڵانی بێ تاوان که ژیانێـکی ئاسایی ده‌ژین.
ڕۆژانی پاش ئه‌وه، وڵاته‌که‌مان یه‌کگرتوو بوو له‌و ده‌مه‌ی له قاعیده‌مان دا و شـکسـتمان به تاڵیبان هێنا له ئه‌فغانسـتان. پاشان ئاڕاسته‌که‌مان گۆڕا و جه‌نگی دووه‌م له عێراق ده‌سـتیپـێـکرد و له‌وێش خوێنێـکی زۆرمان دا و پاره و پـولێـکی زۆرمان خه‌رج کرد بۆ پـشـتیوانیکردن له حکومه‌تێـکی نوێ له‌وێ. به‌ڵام کاتێـک پـۆستی سه‌رۆکایه‌تیم وه‌رگرت شه‌ڕه‌که‌ی ئه‌فغانسـتان چووه سـاڵی حه‌وته‌میـیه‌وه. به‌ڵام ڕێبه‌رانی قاعیده به‌ره‌و پاکسـتان هه‌ڵهاتن و له‌وێش پـلانیان بۆ هێرشی نوێ داده‌ڕشت و تاڵیبانیش خۆی ڕێـکخسته‌وه و ده‌سـتیکرد به هێرشـکردن به بێ هیچ سـتراتیژێـکی نوێ و کارێـک ئه‌نجامی هه‌بێت. فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کانمان ئاگاهیان دا به‌وه‌ی ڕه‌نگه ڕووبه‌ڕووی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی قاعیده و تاڵیبان بـبینه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێـکی گه‌وره‌ی ئه‌فغانسـتاندا بگرن.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، له یه‌کێـک له قورسترین ئه‌و بڕیارانه‌ی وه‌ک سه‌رۆک داومه، فه‌رمانم دا به ناردنی 30 هه‌زار سه‌ربازی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکایی بۆ ئه‌فغانسـتان. کاتیکیش ئه‌مه‌م له وێست پـۆینت ڕاگه‌یاند ئامانجی ڕوونمان دانا، ئه‌ویش سه‌رله‌نوێ سه‌نگی بخه‌ینه‌وه سه‌ر قاعیده و گوڕوتینی تاڵیبان هه‌ڵگێڕینه‌وه و مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی بکه‌ین بۆ به‌رگری له وڵاته‌که‌یان. هه‌روه‌ها ڕوونیشم کرده‌وه که‌وا وابه‌سـته‌یـیمان هه‌تا سه‌ر نیـیه و له مانگی حه‌وتی ئه‌مسـاڵه‌وه ده‌سـت به کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانمان ده‌که‌ین.
ئه‌مشه‌و، من ده‌توانم پـێتان بڵێم ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دومانه ده‌یبه‌ینه سه‌ر. سوپاس بۆ پـیاوان و ژنانمان له هێزه‌کانمان و هه‌روه‌ها که‌سانی سیڤیلمان و زۆرێـک له هاوبه‌شه‌کانمان له هاوپه‌یمانان که‌وا ئێمه ئامانجه‌کانمان به‌دی ده‌هێنین. ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش له مانگی داهاتووه‌وه ئێمه ده‌توانین ده‌سـتبکه‌ین به کشـانه‌وه‌ی 10 هه‌زار سه‌ربازمان له ئه‌فغانسـتان هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ، وه هه‌تا هاوینی داهاتوو کۆی 33 هه‌زار سه‌رباز ده‌گێڕینه‌وه بۆ وڵات، به‌وه‌ش ئه‌و زیادکردنی هێزانه‌ی له وێست پـۆینت ڕامگه‌یاند هه‌ر هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه. پاش ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانمان به شێوه‌یه‌کی نه‌گۆڕ له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی به‌ره‌و پـێشـه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌رکی ئێمه له کاری جه‌نگیـیه‌وه بۆ یارمه‌تیدان ده‌گۆڕێت. هه‌تا سـاڵی 2014 ئه‌م پـرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌یه ته‌واو ده‌بێت و گه‌لی ئه‌فغانی خۆی له ئاسایشی وڵاته‌که‌ی به‌رپـرسیار ده‌بێت.
ئێمه له به‌هێزی خۆمانه‌وه ده‌ست به‌م کشـانه‌وه‌یه ده‌که‌ین. ئه‌لقاعیده له‌وه‌تای سـپـته‌مبه‌ر ئیلێڤنه‌وه ئێسـتا له هه‌موو کاتێـکی دیکه زیاتر له ژێر گوشـاردایه. پـێکه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ پاکسـتانیـیه‌کان نیوه‌ی سه‌رکردایه‌تی قاعیده‌مان نه‌هێشـتووه. و به سوپاسه‌وه بۆ ده‌زگای زانیاری و هێزه تایبه‌ته‌کانمان، ئێمه ئوسامه بن لادنمان کوشت ئه‌و تاکه ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ناسیویه‌تی. ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێـک بوو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وه‌تای سێپته‌مبه‌ر ئیلێڤنه‌وه له هێزه‌کانماندا خزمه‌تیان کردووه. سه‌ربازێـک قسه‌یه‌کی پـوختی جوانی کرد گوتی " په‌یامه‌که ئه‌وه‌یه ئێمه بیرمان ناچێته‌وه و چه‌ند درێژه بکێشێت هه‌ر به‌رپرسیار ده‌کرێنه‌وه."
ئه‌و زانیاریانه‌ی له حه‌شارگه‌که‌ی بن لادن ده‌سـتمان که‌وتوون نیشـانی ده‌ده‌ن ئه‌لقاعیده له ژێر گوشـارێـکی زۆردایه. بن لادن هه‌ستی کردبوو که‌وا قاعیده ناتوانێت شوێنی ئه‌و گه‌وره تێرۆریسـتانه پـڕ بکاته‌وه که کوژراون، هه‌روه‌ها قاعیده له‌و هه‌وڵانه‌ی شـکسـتی هێناوه که دابوونی بۆ وێناکردنی ئه‌مه‌ریکا وڵاتێـکه له شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ ئیسلامدا، به‌مه‌ش پـشـتیوانیـیه‌کی زیاتری له‌ده‌سـتدا. ئه‌لقاعیده هێشـتا مه‌ترسیداره و ده‌بێت ئێمه وریابین له دژی هێرشه‌کان. به‌ڵام قاعیده‌مان خسته سه‌ر ڕێڕه‌وی شکستهێنان و ئێمه ناوه‌ستین هه‌تا ئه‌م کاره ته‌واو نه‌که‌ین.
له ئه‌فغانسـتان، زیانی گه‌وره‌مان به تاڵیبان گه‌یاند و ده‌سـتمان گرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له بنکه و قه‌ڵایان. زیادکردنی ژماره‌ی هێزه‌کانمان و هه‌روه‌ها هی هاوپه‌یمانه‌کانمان یارمه‌تی دا له سه‌قامگیرکردنی زیاتری وڵاته‌که. ژماره‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانسـتان گه‌یشـتووه‌ته 100 هه‌زار که‌س، وه له هه‌ندێـک ئوستان و شار ده‌سـتمان کردووه به ڕاده‌سـتکردنی به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی بۆ گه‌لی ئه‌فغانی. له به‌رامبه‌ر توندوتیژی و تۆقاندن، ئه‌فغانیـیه‌کان له پـێناو وڵاته‌که‌یاندا شه‌ڕ ده‌که‌ن و ده‌مرن، هێزی پـۆلیسی خۆجێی داده‌نێن و بازاڕ و خوێندنگه ده‌که‌نه‌وه و هه‌لی نوێ بۆ ژنان و کچان ده‌خولقێنن، وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆتایی به ده‌یان سـاڵی شه‌ڕ بهێنن.
بێ گومان هێشـتا سه‌ختیـیه‌کی زۆر له به‌رده‌مدا ماوه. ئه‌مه سه‌ره‌تایه نه‌ک کۆتایی هه‌وڵه‌کانمان بۆ نه‌هێشـتنی ئه‌م شه‌ڕه. ده‌بێت کاری سه‌خت بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سـتکه‌وتانه‌ی به‌ده‌سـتمان هێناون بـپارێزین، هاوکاتی که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانمان و ڕاده‌ستکردنی به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی بۆ حکومه‌تی ئه‌فغانی. له مانگی پـێنجی سـاڵی داهاتوو له شیکاگۆ میواندارێتی کۆنگره‌یه‌کی لووتکه‌یی ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه‌کانی ناتۆ بۆ نه‌خشه‌کێشـانی قوناغی داهاتووی ئه‌م گواستنه‌وه‌ی به‌رپـرسیارێتیـیه.
ئێمه ده‌زانین به‌بێ ڕێـکه‌وتنی سیاسی ئاشـتی له‌سه‌ر خاکێـکدا به‌رقه‌رار نابێت که زۆر شه‌ڕی له‌سه‌ردا کرابێت. ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت و هێزی ئاسایشی ئه‌فغانسـتان به‌هێز بکه‌ین، ئه‌مه‌ریکا به‌شـداری ده‌کات له‌و ده‌سـتپـێشـخه‌ریانه‌ی ده‌کرێن به مه‌به‌ستی ئاشـته‌وایی گه‌لی ئه‌فغانی، وه به تاڵیبانیشه‌وه. هه‌ڵوێسـتی ئێمه له‌و وتووێژانه ڕوونه، ئه‌ویش ده‌بێت حکومه‌تی ئه‌فغانی به‌ڕێوه‌یان به‌رێت، وه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بـبنه به‌شێـێک له ئه‌فغانسـتانێـکی ئارام ده‌بێت واز له قاعیده و توندوتیژی بهێنن و پابه‌ندی ده‌سـتوری ئه‌فغانی بن. به‌ڵام به‌هۆی هه‌وڵه له‌شـکریـیه‌کانمانه‌وه هۆکارمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بڕوا بکه‌ین که‌وا ده‌توانرێت به‌ره‌وپـێشـچوون به‌ده‌ست دێت.
ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین ده‌شێت بیهێنینه دی و ده‌کرێت به سـانایی بگوترێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هیچ په‌ناگه‌یه‌کی پارێزراو بۆ قاعیده و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان نیـیه که لێـیه‌وه‌ی ده‌سـت به هێرش بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌مان و هاوپه‌یمانانمان بکه‌ن. ئێمه هه‌وڵ ناده‌ین ئه‌فغانسـتان بکه‌یه‌نه شوێنێـکی نموونه‌یی. ئێمه پاسه‌وانی له شه‌قام و چیاکانی ئه‌و وڵاته به‌بێ سـنوور ناکه‌ین. ئه‌مه به‌رپـرسیارێتی حکومه‌تی ئه‌فغانیـیه که ده‌بێت تواناکانی خۆی زیاد بکات بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی خۆی، وه له ئابوریـیه‌ک ڕزگار بێت که له‌سه‌ر شه‌ڕ وه‌ستاوه بۆ ئابوریـیه‌ک که بتوانێت له‌سه‌ر ئاشتی خۆی بگرێت. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌توانین بیکه‌ین و ده‌یکه‌ین دروسـتکردنی دۆسـتایه‌تیـیه‌که له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌فغانی که به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌وه‌ی که ده‌توانین به‌رده‌وام بین له‌وه‌ی تێرۆریسـتان بکه‌ینه نیشـانه و حکومه‌تی ئه‌فغانی خاوه‌ن سه‌روه‌ری بێت.
بێ گومان، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌وڵه‌کانمان په‌ناگه پارێزراوه‌کانی تێرۆریسـتان له پاکسـتانیش بگرێته‌وه. هیچ وڵاتێـک نیـیه زیاتر له پاکسـتان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بووبێته‌وه له ئه‌نجامی بوونی توندوتیژی توندڕه‌وی، وه هه‌ر بۆیه ئێمه به‌رده‌وامین له گوشـار خسـتنه سه‌ر پاکسـتان بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به به‌شداریکردنی بدات بۆ زامنکردنی ئارامیـیه‌کی زیاتر بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به شه‌ڕ پارچه پارچه بووه. ئێمه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی پاکسـتان کار ده‌که‌ین بۆ ڕیشه‌کێشـکردنی ئه‌م شێرپه‌نجه‌ی توندڕه‌ویـیه ، وه ئێمه سوور ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له وابه‌سـته‌یـیه‌کانمان بهێڵینه‌وه. هیچ گومانی تێدا نیـیه هه‌تا من سه‌رۆکی بم، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هیچ چاوپـۆشی له په‌ناگه‌یه‌کی پارێزراوی ئه‌و که‌سـانه ناکات که ده‌یانه‌وێت بمانکوژن، وه ناتوانن له ده‌سـتمان ڕزگاریان بێت و هه‌روه‌ها له‌و سـزایه‌ی شـایسته‌یانه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی وتاره‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 17:39 خوله‌كه.