سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان باراک ئۆباما ده‌ڵێت کاتی ئه‌وه هاتووه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌شی ڕه‌وای خۆیان له باج بده‌ن.
ئه‌مڕۆ له میانه‌ی وتاری هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما داوای له کۆنگرس کرد له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌نگ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پـلانی (بۆفهی) بدات.
ئه‌و پلانه‌ی به ناوی ملیاردێر وارن بۆفهیهوه ناونراوه که داواده‌کات باجی سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی ساڵانه زیاتر له یه‌ك ملێۆن دۆلار ده‌ستکه‌وتیانه زیادبکرێت. بۆفهی ده‌ڵێت ئه‌وه هیچ ڕه‌وا نیـیه ڕێژه‌ی باجی ئه‌و که‌متر بێت له هی سکرتێره‌که‌ی.
سه‌رۆک له باره‌ی که‌می باج له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌ڵێت ئه‌وه هیچ ڕه‌وا نیـیه له کاتێکدا خێزانه‌کانی چینی مامناوه‌ند له ململانێدان بۆ دابینکردنی پێداویستیه‌کانی ژیانیان.
له وتاری کۆماریه‌کاندا که جۆن باینه‌ری گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پـێشـکه‌شی کرد، ڕه‌خنه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئۆباما گیرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ کارێـک ناکات بۆ زیادکردنی به‌رهه‌می نه‌وت و گاز له خاکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا، داواشی کرد ڕێنمایه نوێـیه‌کانی بۆ پاڵاوگه‌کانی نه‌وت دانراون ڕابگیرێن.
هه‌روه‌ها باینه‌ر گوته‌کانی کۆماریه‌کانی دووباره‌کرده‌وه که کازندهی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئۆباما ده‌که‌ن له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی.